ب تەمەنترین کەسێ جیهانێ وهغهركر
رووداو-سلێمانی
بەتەمەنترین کەسی جیهان لە ژاپۆن لە تەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئینسایکلۆپیدیای گینس هەواڵەکەی ئاشکراکرد و خانمێکی ژاپۆنیی وەک بەتەمەنترین کەسی جیهان دەستنیشانکرد.
خاتو چیۆ ماکیۆ دوای تەمەنێکی 117 ساڵ و 81 رۆژی گیانی سپارد و هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن و ئینسایکلۆپیدیای گینس هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە.
خاتونی کۆچکردوو لە 2ی ئایاری 1901 لەدایکبووە و 22ی تەمموزی 2018 گیانی سپاردووە، بەڵام 27ی تەمووز مردنەکەی راگەیێنرا.
ئەو خانمەی جێگەی دەگرێتەوە ناوی کین تاناکایە کە لە دورگەیەکی باشووری ژاپۆن دەژی و 2ی کانوونی دووەمی 1903 لەدایکبووە.
بەتەمەنترین پیاویش کەسێکی ژاپۆنییە بەنێوی ماسازۆ توناکا کە نیسانی رابردوو یادی 113 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە و لە دوورگەیەکی باکووری وڵات دەژی.
بەگوێرەی ئەنستیتۆی توێژینەوە دیمۆگرافییەکانی ژاپۆن، لە ساڵی 2015 دا 26.6%ی دانیشتووانی وڵاتەکە تەمەنیان سەروو 64 ساڵان بووە و ساڵی 2065 رێژەیان دەگاتە 38.8%ی کۆی دانیشتووان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی