شه‌ڤا ئينيێ هه‌يڤ ل ئاسمانى دێ سۆر بت
وشه:
گه‌ردوونناسانی دنیا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ینییه واته 27ی ته‌مووز/یۆلیۆ مانگی خوێناوی له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت و له ژێر ئه‌م مانگه‌یش هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌شێوازێكی بچووك ده‌بینرێت.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی “dailymail” هاتووه، گه‌ردوونناسانی دنیا له ئه‌نجامی چاودێریكردنی بۆشایی ئاسمان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دوو ڕۆژی تر وا هه‌ینی مانگ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به “مانگی خوێناوی” ناو ده‌برێت كه مانگی سوور له یۆنان‌دا سیمبۆلێكه بۆ “شه‌ڕی خواكان” و خوێناویبوونی مانگ.
گه‌ردوونناسان زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م دیارده‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مانگی خوێناوی له هه‌ینی ده‌رده‌كه‌وێت، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یرتر ده‌بینرێت ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه له ژێر مانگی سووره‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه و ساڵانه خه‌ڵك به تامه‌زرۆیییه‌وه چاوه‌ڕوانی ڕوودانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌ردوونناسانه ئه‌وه‌یشیان گوتووه، ئه‌م حاڵه‌ته له شه‌وی هه‌ینیدا ده‌بینرێت و به ته‌واوی له سه‌عات 8:30ی شه‌ودا، چونكه ئه‌و كاته به ته‌واوه‌تی مانگ ئاراسته‌ی زه‌وی ده‌بێت و به هێڵێكی ئاسۆیی ده‌به‌سترێنه‌وه و وا ده‌كات به‌شێوازێكی جوانتر مانگه‌كه ببینرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی