به‌ره‌ف پێشڤه‌برنا وێنێ سێلفی بۆ ئاسته‌كى تازه
باسنيوز:
له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا 1000 وێنه‌ى سێلفی شێر ده‌كرێت له ئینیستگرام به‌پێی راپۆرتی (رۆهید) له‌ساڵی رابردوو، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه به‌رزبێته‌وه به‌پێی ئه‌وه‌ى رێژه‌ى وێنه‌گرتنى سێلفی ده‌گاته 93 ملیۆن وێنه له‌رۆژێكدا ! لێكۆلینه‌وه‌ى هه‌ردوو كۆمپانیای (ناو سۆرسینگ وفریمز دایركت) له‌ساڵی 2017 ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌رێژه‌ى وێنه‌گرتنی سێلفی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ى هه‌زاره‌ى دووه‌م له‌ژیانیدا ده‌گاته 25700 وێنه واته له‌هه‌فته‌یه‌كدا كاتژمێرێك ته‌رخان ده‌كات بۆ وێنه‌یه‌كی نموونه‌یی یان دووباره‌كردنه‌وه‌ى یان چاككردنه‌وه‌ى.
له‌وانه‌یه ئێمه له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زێده‌ڕۆیی بكه‌ین له وێنه‌گرتنی سێلفیدا، به‌ڵام ئه‌وه بۆ سروشتی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك بیابان و كه‌ناره‌كان و باڵه‌خانه‌ى بڵند كه‌خۆی له هه‌وره‌كان ده‌دات، ئه‌و دیمه‌نانه زۆرجار له فیلیمه به‌ناوبانگه‌كان و وێنه‌كانی سێلفی به‌دیارده‌كه‌ون، بۆیه ئاساییه كه‌ئه‌م شوێنانه وه‌ك باشترین بژارده‌ى وێنه‌ى سێلفی بن له‌جیهاندا، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى مۆبایلێك كه نمونه‌یی بێت بۆ ئه‌م كاره جارێ خه‌ونه و زه‌حمه‌ته به‌ده‌ستی بهێنیت.
زێده‌ڕۆیی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵین دۆزینه‌وه‌ى مۆبایلێك كه‌كامیرایه‌كی پێشه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كات و ماندووبونمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه، به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وتووه كه‌هه‌ر خانمێك پێنج وێنه ره‌ش ده‌كاته‌وه تاده‌گاته وێنه‌ى كۆتایی، زۆربه‌شمان پێویستی به‌كاتی زیاتره بۆئه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ك بگرین كه‌له‌ئاستی هیوا و ئاواته‌كان بێت، ئه‌گه‌ر له‌هۆكاره‌كه‌ش بكۆڵینه‌وه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وێنه‌ى سێلفی ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخی مرۆڤ و هیواو خه‌ونه‌كانیه‌تی بۆیه ئاساییه له‌دوای وێنه‌یه‌ك بگه‌ڕێین كه‌باشترین بێت.
نهێنی وه‌ڵامه‌كه‌ش له‌گه‌ڕان به‌دوای مۆبایلێك كامیرایه‌كی هه‌بێت زیره‌ك بێت بۆئه‌وه‌ى جڵه‌وى كاره‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، به‌مانایه‌كی دیكه كامیرایه‌ك توانای ناسینه‌وه‌ى باكراونده‌كانی هه‌بێت و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا بۆئه‌وه‌ى وێنه‌كه زیندوو بێت له‌ئاسمانێكی شین یان دیمه‌نی سروشتی سه‌وزایه‌كان یان ئاوى فه‌یروزی قوڵ له‌گه‌ڵ پاریزگاریكردن له رووخسار وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی وێنه‌كه.
به‌ڵام گه‌یشتن بۆ وێنه‌ى سێلفی نمونه‌یی لێره كۆتایی نایه‌ت چونكه ئه‌و وێنه بڵاوناكرێته‌وه تا ده‌ستكاری نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابیت كه‌رووناكی سیماكانی رووخسار به‌دیار ده‌خات و كه‌موكوڕیه‌كان ده‌شارێته‌وه، كه‌واته چارسه‌ر له كامیراكه‌یه كه پله‌ى ره‌نگی پێست دیاری بكات و ورده‌كاری رووخسار راسته‌خۆ به‌پێی ته‌مه‌ن دیاری بكات و چاك و سافی بكاته‌وه له‌كاتی وێنه‌گرتندا بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه، له خۆشبه‌ختی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و كاره ئێستا مه‌حاڵ نیه له‌جیهانێكدا كه ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكردی تێدایه و پرۆه‌ى دروستكردنی رۆبۆت زۆر پێشكه‌وتوو بووه.
بابه‌یه‌كه‌وه خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌ین كه‌كامیرای مۆبایله‌كان به‌ئاستێكی به‌رزى ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد پاڵپشتی كراوه وه‌ك رۆبۆتێك كه‌توانای بیركردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌مان پێبدات كه خه‌ونی پێوه ده‌بینن. ئه‌وه ته‌نها خه‌ون نیه له‌جیهانی پێشكه‌وتووى ئه‌مرۆدا، كۆمپانیای هواوى كه‌یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكنی دروستكردنی مۆبایل له‌جیهاندا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ رابه‌رایتیكردنی نه‌وه‌ى نوێی له وێنه‌ى سێلفی له رێگای مۆبایلی nova 3 HUAWEI پاڵپشت به زیره‌كی ده‌ستكرد، چه‌ندین لێكۆلینه‌وه و پرۆژه‌ى پێشخستنی بواری مۆبایلی له‌ساڵی رابردوو ئه‌نجامداوه و پله‌یه‌كی پێشه‌نگی وه‌رگرت له‌نێو ئه‌و مۆبایلانه‌ى كه‌به‌زیره‌كی ده‌ستكرد كارده‌كه‌ن.
لێره هه‌مان پرسیار دێته پێشه‌وه ده‌رباره‌ى توانای ئه‌م مۆبایله كه‌باشترین چارسه‌ر بێت بۆ وێنه‌گرتنی سێلفی به‌ئاستێكی بێ وێنه‌وه؟ به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی بینینی داهێنانی داهاتووین له هواوى.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی