خۆشوشتن به‌رى نڤستنێ مه‌ترسیداره
PUKmedia:
چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خۆشۆردن پێش نوستن روبه‌رووی چه‌ندین مه‌ترسیت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها توشبوونت به چه‌ند نه‌خۆشیيه‌كی تريش زياتر ده‌بێت.
له راپۆرتێكدا ماڵپه‌ری Greenliving رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س خۆشۆردن پێش نوستن به‌كارێكی باش ده‌زانن، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌مكاره ده‌بێته هۆی توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشیيه‌ك.
خۆشۆردن ده‌بێته هۆی ته‌ربوون و شێداربوونی قژ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی میكرۆب و ڤایرۆس له قژدا، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان زیان به قژ ده‌گه‌یه‌نن و له‌وه‌یه ببێته هۆی له‌ناوچوون و هه‌ڵوه‌رینی قژه‌كان.
هاوكات جه‌سته‌ی ته‌ریش ده‌بێته هۆی راكێشانی میكرۆب كه به‌ده‌وری شوێنی نوستنه‌كه‌تدا بڵاوبونه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌م میكرۆبانه جه‌سته توشی چه‌ندین نه‌خۆشی نامۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌م خۆشۆردنه ده‌بێته هۆی دروستبوونی سه‌رئێشه، چونكه سه‌ری ته‌ر ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته له راده‌ی سروشتی خۆی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ دروستبوونی سه‌رئێشه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی