چەند تایبەتمەندیێن کەسێ بهێز
ئێن ئارتى 2:
بوونی چەند تایبەتمەندییەک لە کەسێکدا وادەکات کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت، ئەو کەسانەی متمانە و باوەڕیان بە خۆیانە، توانای ڕەتکردنەوەی ئەو بارودۆخانەیان هەیە کە بە دڵیان نییە، نموونەی کەسانی بەهێزن.
ماڵپەڕی ” Brightside” چەند تایبەتمەندییەکی کەسی بەهێزی خستووەتە ڕوو.
بڕوابەخۆبوون هەمیشە سوودی هەیە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە گومانیان لە خۆیان نییە و بڕوایان بە توانای خۆیان هەیە و دەتوانن کۆنترۆڵی هەموو بارودۆخێک بکەن، ئەو کەسانەی بڕوایان بە خۆیان هەیە دەتوانن سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن، بۆ زیاتر متمانەبەخۆبوون پێویستە هەوڵی زیاتر بدەیت لە مەشق کردن بۆ شێوازی قسەکردن و جووڵە و کۆنترۆڵکردنی هەستەکان.
کەسی بەهێز بەردەوام توانای وتنی وشەی (نەخێر)ی هەیە بۆ ئەو بارودۆخانەی کە لەگەڵیدا ناگونجێت، بۆ بوون بە کەسێکی بەهێز پێویستە توانای ڕەتکردنەوەت هەبێت بە بێ دوودڵی و ترس، ئەمەش وا دەکات کەسانی دیکە نەتوانن بەکارتبهێنن.
ئەو کەسانەی بەردەوام گەشبینن و تەنانەت چێژ لە شکستەکانیان دەبینن و پێیان وایە وانەیەکە، هەموو ڕووداوەکان لە ئاستی خۆیدا وەردەگرن و زیادەڕەوی تێدا ناکەن.
لە کاتی کارکردندا کەسی بەهێز تەواو گرنگی دەدات بە کارەکەی و خۆی سەرقاڵ ناکات بە کاری لاوەکییەوە.
کەسی بەهێز بەردەوام لە قسە و مامەڵەی کەسانی دیکە تێدەگات و لێکدانەوەی هەڵە ناکات، هەوڵدەدەن تێبگەن لە هۆکاری ڕەفتاری کەسی بەرامبەر و دەیانەوێت ڕاستییەکان ببینن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی