تشرینی یه‌كه‌م 30, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل گزيرتا ریۆگین گه‌نجینه‌یه‌كا گرانبه‌ها هاته‌ ديتن 

ل گزيرتا ریۆگین گه‌نجینه‌یه‌كا گرانبه‌ها هاته‌ ديتن 
كوردستان تيڤى:

له‌ دوورگه‌ی ” ریۆگین ” له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌نجینه‌یه‌كی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك له‌ پاشا كۆنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ سه‌دان پارچه‌ی به‌ نرخ و گرانبه‌ها له‌ خۆ ده‌گرێت .

دورگه‌ی ریۆگین كه‌ ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ نێوان ده‌ریای به‌لتیك له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی ئه‌ڵمانیا و روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ( 400 ) مه‌تر ده‌بێت و نزیكه‌ی 600 پارچه‌ كانزای به‌ نرخ و گرانبه‌های تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی ( 910 بۆ 987 ) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ .

پسپۆرانی بواری گه‌نجینه‌ ئاشكرایان كردووه‌ ،ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) له‌م كاته‌ی بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا رایكردووه‌ ،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ( سفینی یه‌كه‌م) ی كوری كوده‌تای به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كردووه‌ .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi