تشرینی یه‌كه‌م 29, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڤان خوارنان رێ ل هشكبوونا پێستى بگرە

بڤان خوارنان رێ ل هشكبوونا پێستى بگرە

وشه‌:

دەتوانرێت بۆ نەرمكردنەوە و شێداركردنەوەی پێست كرێم و نەرمكەرەوەكان بەكاربهێنرێت و ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت، جگە لە خواردنی ئاو یان شلە بەدرێژایی رۆژ خۆراكی تەندروست و یارمەتی نەرمكردنەوەی پێست دەدات، بەڵام هەندێك خۆراك هەن پێویستە بخورێن بۆ ئەوەی پێست لە وشكبوونەوە بپارێزرێت.

گرنگترین ئەو خۆراكانەی كە رێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرن و پارێزگاری لە شێداری پێست دەكەن ئەمانەن:

یەكەم: ماسی، بەباشترین خۆراك دادەنرێت بۆ شێداركردنەوەی پێست، چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە. شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ئۆمێگا 3 جۆرێكە لە ترشە چەورییەكان و ڕێ لە وشكبوونەوەی خانەكانی پێست دەگرێت، چەند هۆكارێك هەن دەبنە هۆی وشكبوونی پێست وەكو نەخۆشی سەدەف و ئاوسانی پێست لەم دوو حاڵەتەدا، پێویستە بڕێكی زۆر ماسی بخورێت. وەكو ماسی سەلەمون، سەردین، تونە، ماسی دەریایی.

دووەم: چەرەزات، ئەگەر كەسێكی گیاخۆر بیت واتە دوور بیت لە خواردنی بەرهەمەكانی گۆشت، ئەوە نیگەران مەبە بۆ دەسكەوتنی ئەو پێكهاتانەی كە لە گۆشتدا هەیە، پێویستە چەرەزات بخورێت بە هەموو جۆرەكانییەوە، چونكە بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 ی تێدایە و پێست لە وشكبوونەوە دەپارێزن، وەكو باوی، گوێز، فستق.

سێیەم: تۆوی ڕووەكەكان، خواردنی تۆوی رووەكەكان زۆر گرنگە بۆ پێست، چونكە بڕێكی زۆر ترشی چەورییان تێدایە لەگەڵ چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە ڕێ لە وشكبوونەوەی پێست دەگرن، وەكو تۆوی كەتان، تۆوی گوڵەبەرۆژە، تۆوی كولەكە، كونجی بەتایبەتی ئەگەر بۆ زەڵاتە زیاد بكرێت یان ماستدا بخورێت.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە و بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3ی تێدایە لە زۆرێك لە بابەتەكانی جوانكاریدا بەكاردەهێنرێت، وەكو كرێم و چەند جۆرێكی تر لە نەرمكەرەوەكانی پێست. بە نەرمكەرەوەی پێست دادەنرێت، چونكە زۆر چەورە و ڕێ لە وشكبوون دەگرێت و بڕێكی زۆر ڤیتامین E تێدایە، و دژەئۆكسیدێكی بەهێزە و ڕێ لە هەوكردن دەگرێت و ئۆكساندن كەم دەكاتەوە و یارمەتی نووێبوونەوەی خانەكانی پێست دەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi