ڤه‌كۆلينه‌ك مفايه‌كى هه‌ڤژينيێ بۆ زه‌لامان ئاشكه‌را كر
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه یان له هاوسه‌ره‌كه‌یان جیابونه‌ته‌وه ئه‌وه زیاتر كێشه و ئازاری ئێسكه‌كانیان هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نی پیریه‌وه چوار جار زیاتر له‌و پیاوانه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌یان نییه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌یه ئه‌و ئێسكه‌كانیان 3.6 جار زیاتر به‌تین تره له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه و هاوكات به‌هێزی ته‌ندروستی ئێسكه‌كانی قاچ و ته‌ندروستی باش هه‌ردوكیان جوڵه‌ی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن ئاسانتر ده‌كه‌ن.
نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سییه‌كان و نه‌خۆشی شه‌كره هه‌ردووكیان واده‌كه‌ن ئازار و پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان زیاتر بێت و دۆخه‌كه خراپتر ده‌كه‌ن ، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌ند توێژه‌رێك له زانكۆی كۆڵۆمبیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 5 هه‌زار پیاو ئه‌نجامدا كه ته‌مه‌نیان 65 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بوون و وه‌ك خۆبه‌خشێك به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یان كردبوو هه‌تا بزانن چ هۆكارێك مه‌ترسی لاواز بوون و پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كانیان زیاترده‌كات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه بوو ئه‌و پیاوانه‌ی كه هاوسه‌ریان هه‌یه ئه‌وه ئه‌گه‌ری پوكانه‌وه و لاواز بوونی ئێسكه‌كانیان به بڕی 3.6 جار كه‌متره له چاو ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌ریان نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی