جییپا مودێل 2018 ببینه
وشه:
كۆمپانیای جییپ بۆ ساڵی 2018 مۆدێلێكی نوێی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی خۆی دانا، هه‌روه‌ها یه‌كێكیش له‌وان جیبپی “چێرۆكیی” ه كه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دیزاین كراوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی “thecarconnection” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای جییپ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای جییپ له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری چێرۆكیی “Cherokee” مۆدێل به‌رزی دروست كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی جییپ، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زۆر به‌شێوازێكی سه‌رنجڕاكێشانه دیزاینی بۆ كردووه، كه بۆته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك و كڕیارانی.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 271 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و شه‌ش پستۆنه و زۆر پته‌و و به‌هێزه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 24 هه‌زار و 395 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی