مفايێن گرنگێن مۆزا كه‌سك بزانە!
باخچه:
مۆز داده‌ندرێت به یه‌كێك له میوه زۆر بڵاوه‌كانی جیهان، ئه‌م میوه‌یه ده‌چێته زۆر پێكهاته‌ی جیاوازی وه‌ك شیرینی و خواردنی دیكه‌وه،سودی زۆری هه‌یه هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده به‌رده‌وام بیخۆیت به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگی پۆتاسیۆم له مۆزدا كه وا له‌له‌ش ده‌كات وزه بپارێزێت هه‌روه‌ها ڤیتامین B،C تێدایه ،مۆزی سه‌وز نیشاسته و دژه ئۆكسانیشی تێدایه زۆر به‌سودن بۆ له‌ش .
لێره‌شدا ئاماژه به هه‌شت سودی گرنگی خواردنی مۆزی سه‌وز ده‌كه‌ین كه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌موو ڕۆژێك بیخوات:
1-دابه‌زانی كێشی له‌ش: خواردنی مۆزێك ڕۆژانه یارمه‌تیده‌ره له دابه‌زانی كێشی له‌ش ،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگی ڕیشاڵ له مۆزدا كه یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه ده‌دات هه‌روه‌ها له‌شیش له چه‌وری زیاده ڕزگارده‌كات.
2-ده‌وڵه‌مه‌نده به نیشاسته و ڕیشاڵ كه به ئاسانی به ڕیخۆڵه‌دا تێده‌په‌ڕێت ونایه‌ڵێت مرۆڤ دووچاری قه‌بزی ببێت.
3-هه‌ستی برسێتی له مرۆڤدا ناهێڵێت.
4-مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌پارێزێت،مۆزی سه‌وز یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی گلوكۆز له‌لایه‌ن له‌شه‌وه كه ئاستی ئه‌نسۆلین كه‌م ده‌بێته‌وه به‌م هۆیه‌شه‌وه مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌پارێزێت.
5-شاره‌زایانی خۆراك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه خواردنی مۆزی سه‌وز بۆ ته‌ندروستی ڕیخۆڵه و كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌سوده چونكه ده‌بێته‌هۆی گه‌شه‌كردنی جۆره به‌كتریایه‌كی سودبه‌خش له ده‌وری ڕیخۆڵه ڕێگری ده‌كات لهسوتانهوهی گه‌ده.
6-مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌پارێزێت.
7- مۆزی سه‌وز ڤیتامین و مه‌گنسیۆم و كالیسیۆمی تێدایه ده‌بنه‌هۆی به‌هێزبوونی ئێسك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان هه‌روه‌ها ڕێگریش ده‌كات له توشبوونی مرۆڤ به لاوازی ئێسك.
8-پزیشكان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن به خواردنی مۆزی سه‌وز چونكه مۆزی سه‌وز تریپتۆفانى تێدایه هاوسه‌نگی له‌و ده‌رده‌ره كیمیایانه دروست ده‌كات كه مێشك ده‌ریده‌دات ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له باشكردنی میزاجی مرۆڤ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی