حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باشترین چارەسەرى بۆ سۆتنێ 

باشترین چارەسەرى بۆ سۆتنێ 

باخچه‌:
ھەندێک جار لە ماڵەوە خۆمان بە ئاوی گەرم، ڕۆنی قرچاو، مەنجەڵی گەرم دەسووتێنین، یان لەبەر تیشکی خۆردا پێستمان دەسووتێت. سووتان ئازاری زۆرە و بەداخەوە لە ماڵەکاندا زۆر دووبارە دەبێتەوە. سووتان ٤ پلەی ھەیە، پلەی یەکەم و دووەم دەکرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام پلەی سێیەم و چوارەم زۆر قوڵ دەبێت و تەنھا لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە لە کاتێکدا لەماڵەوە تووشی سووتان دەبن لە جۆری پلەی یەکەم و دووەم کە تەنھا پێستەکە سووردەبێتەو یان بلق دەکات، چەند چارەسەرێکی خێرامان بۆ ئامادە کردوون.

١. ئاوی سارد: یەکەم ھەنگاوە دوای سووتانەکە دەبێت پێستەکە بخرێتە بەر ئاوی سارد بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە سابوون بشۆردرێت.
٢. دەبێت پارچەیەک یان پەڕۆیەکی سارد بخرێتە سەر شوێنە سووتاوەکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان، بۆ ماوەی ٥-١٥ خولەک.
٣. کرێمە ئەنتی بایۆتیکەکان یاخود زەیتە ئەنتی بایۆتیکەکان بدە لە ناوچە سووتاوەکە بۆ پارێگاریکردن لە پیس بوون و ھەوکردنی، دەتوانیت بە لەفافێک یان شاشێک دایپۆشیت.
٤. ئەلۆڤێرا: بەناوبانگە بەوەی پێی دەوترێت ڕووەکی سووتان، کەمێک لە جێڵی ئەلۆڤێراکە لە گەڵا سروشتەیەکی دەربێنەو بیدە لە ناوچە سووتاوەکە، زۆر کاریگەرە بۆ چارەسەری سووتانی پلە یەک و دوو. دژی ھەوکردنە، ھاتووچۆی خوێن باشدەکات و ناھێڵێت بەکتریاکان لە ناوچەکەدا دروستبن.
٥. ھەنگوین: یارمەتی چاکبوونەوەی سووتانی پلە یەک و دوو دەدات و دژی ھەوکردن و پیسبوون و دژە بەکتریا و کەڕووە.
٦. باشتر وایە دوو بکەویتەوە لە تیشکی خۆر تاکو پێستەکە چاک دەبێتەوە.
٧. بلقەکان مەتەقێنە، چونکە دەبێتە ھەوکردن و پیسبوون.
٨. دەتوانیت دەرمانی ئازارشکێن وەربگریت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi