حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل بەغدا 11 بارهەلگرێن دەرمانا گەهشتنە هەرێما كوردستانێ

ل بەغدا 11 بارهەلگرێن دەرمانا گەهشتنە هەرێما كوردستانێ

رووداو – هەولێر

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، 11 بارهەڵگر دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە بەغداوە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان. دڵنیاییش دەدات کە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2018 دا بایی 170 ملیار دینار دەرمان ‌و پێداویستیی پزیشكی دەنێرێت.

د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای سەردانەکەی چەند رۆژی رابردوویان بۆ بەغدا ‌و كۆبوونەوەیان لەگەڵ عەدیلە حەموود، وەزیری تەندروستیی عێراق، وەزارەتی تەندروستیی عێراق 11 بارهەڵگر دەرمان ‌و پێدویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان ناردوون و بارهەڵگرەکان ئێستا گەیشتوون‌.

رێكەوت حەمەڕەشید ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە وەك دەستپێكی ناردنی دەرمان ‌و پێداویستی پزیشكی لە ساڵی 2018 دا كارێكی زۆرباشە. دڵنیاییشی دا کە ناردنی دەرمان ‌و پێداویستیی پزیشكی بەردەوامدەبێت.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد کە ساڵی 2017 حكومەتی عێراق بایی 108ملیار دینار دەرمان ‌و پێدویستیی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان ناردبوو، بۆیە لە کۆتایی ساڵدا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی دەرمان بووەوە، بەڵام بڕیارە ئەمساڵ زیادی بکەن. گوتیشی: “بڕیارە ئەمساڵ حكومەتی عێراق بایی 170 ملیار دینار دەرمان ‌و پێداویستیی پزیشكیمان بۆ بنێرێت”.

لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی سەردانی بەغدای كرد. د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە بوو و لەوێ لەگەڵ عەدیلە حەموود، وەزیری تەندروستیی عێراق كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەشدا عەدیلە حەموود بەڵێنی ناردنی بەشەدەرمانی هەرێمی كوردستانی پێدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi