حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رۆژنامەیەکا بریتانی: کەسێ ئێكێ  رێکخراوا تیرۆریستيا داعش ل ئەفریقیایە

رۆژنامەیەکا بریتانی: کەسێ ئێكێ  رێکخراوا تیرۆریستيا داعش ل ئەفریقیایە
باسنيوز:

رۆژنامەیەکی بەریتانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە کەسی یەکەمی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئێستا لە ئەفریقیا خۆی شاردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018، رۆژنامەی (زە سەن)ی بریتانی، لە راپۆرتێکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەبو بەکر بەغدادی، کەسی یەکەمی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرەو کیشوەری ئەفریقا رای کردووە، گومانەکانیش بۆ وڵاتانی چاد و نایجەر دەچێت.

رۆژنامەی (زە سەن)، لەو راپۆرتەدا، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کەسی یەکەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکە، بۆ ئەفریقیا، مەبەستیشی ئەوەیە کە رێکخراوەکەی ببوژێنێتەوە.

ئاژانسە ھەواڵگرییەکان، پێشتر ئەوەیان خستبوویە روو، ئەبو بەکر بەغدادی، کەسی یەکەمی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ماوەی 18 مانگ لە گوندێکی باشووری بەعاج لە رۆژئاوای پارێزگای مووسڵ بووە،، لەوێوە چووەتە ئەلبوکەمالی سنووری نێوان سووریا و عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi