حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لسه‌ر شنگال توركیا داخوازا ئۆپه‌راسیۆنا هه‌ڤبه‌ش ژ عێراقێ دكت

لسه‌ر شنگال توركیا داخوازا ئۆپه‌راسیۆنا هه‌ڤبه‌ش ژ عێراقێ دكت

وشه‌:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراى ده‌كات كه‌ توركیا ده‌یه‌وێ ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق له‌ دژى پارتى كرێكارانى كورستان له‌ شنگال ئه‌نجام بدات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ به‌غدا، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌، “توركیا و عێراق خه‌ریكى دانوستاندنن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌ش له‌ دژى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال. ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ عێراق تاوتوێمان كردووه‌”.

له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى لایه‌نى عێراق چاوش ئۆغڵو گوتوویه‌تى، “به‌رپرسانى عێراق دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌سه‌ر سنووره‌كان زاڵن به‌ درێژایى ناوچه‌ى شنگال، ئه‌وانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نابێت په‌كه‌كه‌ سنوورى وڵاتى ئه‌وان ببه‌زێنێ”.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌یییان بۆ عێراق نیشان داوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى عێراق له‌ تیرۆر.

هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌باره‌ى پرسى توركیا و په‌كه‌كه‌ قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسانى كوێت كردووه‌، به‌ڵام باسى ئه‌و داوایه‌ى توركیاى نه‌كردووه‌، به‌ڵكو گوتوویه‌تى، “توركیا ترسێكى گه‌وره‌ی له‌ بوونى په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌ باكورى عێراقدا، عێراق كۆمه‌كى ئه‌و رێكخراوه‌ ناكات و ناشیه‌وێ عێراق بكاته‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر توركیا”.

سه‌رچاوه‌ / سومه‌ریه‌ نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi