خوارنێن شۆر، زیاني دگههيننه مێشکى
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر خوێ لە ژەمە خۆراکییەکانیان هەیە، ئاماژەکانی هەوکردن لە جەستەیاندا زۆر دەبن و رۆشتنی خوێن بۆ مێشکیان کەمدەکات.
توێژینەوەکە لەسەر مشک ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Nature Neuroscience) بڵاوکراوەتەوە و جۆرناڵی نیوزویک ئاماژەیپێکردووە.
لە توێژینەوەکەدا خواردنی ئەوتۆ بە مشکەکان دەدرا کە هاوشێوەی خواردنی مرۆڤێکی سەردەمی ئێستا سوێر بوو، پاش دوو مانگ لەم نەریتە خۆراکییە، بە تەکنۆلۆجیای لەرینەوەی موگناتیسی (MRI) سکانی مێشکی مشکەکان دەکرا.
لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت نەریتی خۆراکیی ئەوتۆ کە بە خوێ دەوڵەمەند بێ، رۆیشتنی خوێن بۆ ئەو بەشانەی مێشک کەمدەکاتەوە کە تایبەتمەندن بە فێربوون و یادەوەری.
هەروەک زۆر خواردنی بووەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و پرۆتینی (ئینتەرلیوکین 17) کە یەکێکە لە ئاماژەکانی هەبوونی هەوکردن لە جەستەدا.
جگە لەوانە، زۆر خواردنی خوێ بووەهۆی دابەزاندنی ماددەی گازیی (ئۆکسیدی نیتریک NO)، کە ماددەیەکی بەرپرسە لە فراوانکردنی بۆڕییەکانی خوێن و یاریدەی رۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامانی جەستە دەدات، لەنێویاندا مێشک.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێنماییداوە کە هەر کەسێکی پێگەیشتووی تەندروست بۆ هەر ٢٤ کاژێر, کەمتر لە 5 گرام خوێ بخوات ، بەڵام داتا بەدەستهاتووەکان دەریدەخەن زۆربەی خەڵکی ئێستا نزیکەی دوو هێندەی ئەو بڕە دەخۆن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی