حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فشار سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرێ دکت

فشار سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرێ دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ ئەو فەرمانبەرانەی لە چوارچێوەی کارەکانیاندا تووشی فشار دەبنەوە، زۆرتر تووشی شەکرە دەبن، بەراورد بەوانەی تووشی ئەو فشارە نابنەوە.

توێژینەوەکە لەسەر 3730 فەرمانبەری کەرتی نەوت لە چین ئەنجامدراوە و لە سەرەتای توێژینەوەکەشدا هیچکام لە فەرمانبەرەکان شەکرەیان نەبووە.

پاش 12 ساڵ لە بەدواداچوون، توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو فەرمانبەرانەی فشاری زۆرتریان لەسەرە، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە بە راددەی 57% زیاددەکات.

وەک لە درێژەی توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو جۆرانەی فشاری کار کە رێگە خۆشدەکەن بۆ تووشبوون بە شەکرە، بریتین لە؛ سەرقاڵیی زۆر لەکاتی کارکردن، بەرچاورووننەبوون لەبارەی کارەکان و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە چوارچێوەی کارەکەدا.

هەروەک دەرکەوتووە بەشێک لە فەرمانبەران بەهۆی کارەکەیان بواریان نابێ وەک پێویست گرنگیی بە خۆیان بدەن و بەشێکی دیکەش توانای راهاتنیان لەگەڵ سەختییەکانی کار کەمترە، ئەوانەش زۆرتر لە کەسانی دیکە زۆرتر تووشی شەکرە دەبن.

ئەو فەرمانبەرانەی هەم فشاری کاریان لەسەر بوو، هەم توانای خۆگونجانیان نەبوو، هەم دۆخێکی دڵخوازیان لەنێو هاوڕێ و خێزانەکانیان نەبوو، بەشداریی چالاکیی خۆشبەسەربردنیشیان نەدەکرد، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە تێیاندا بە راددەی 68% زیادیکرد.

زۆرینەی رەهای تووشبووانیش، تووشی شەکرەی جۆری دوو بوون.

شەکرەی جۆری یەک و دوو

تووشبووانی شەکرەی جۆری یەک زیاتر منداڵان و گەنجانن و بەهیچ جۆرێک ئەنسۆلین لە پەنکریاسەوە دەرنادەن، چونکە خانەکانی دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسیاندا بەتەواوی لەنێوچوون بەهۆی هێرشی کۆئەندامی بەرگری بۆ سەر ئەو خانانە.

بەڵام شەکرەی جۆری دوو، زۆرتر پەیوەندی بە قەڵەوی و فاکتەری بۆماوەیی هەیە و تێیدا تووشبووان ئەنسۆلینیان هەیە، بەڵام یان بڕەکەی کەمە یان خانەکانی جەستەیان وەک پێویست وەڵامی کاری ئەنسۆلینی جەستەیان ناداتەوە. نزیکەى 95%ى تووشبووانی شەکرە، شەکرەی جۆری دوویان هەیە.

ئەوانەی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە، هەر دەبێ ماددەی ئەنسۆلین وەربگرن کە ئێستا بە زۆری بەشێوەی دەرزی هەیە.

تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو بە وەرزش و رێجیم یارمەتی رێکخستنی شەکری خوێنیان دەدەن، دەرمانەکانیشیان بەزۆری بەشێوەی حەب هەن و چەندین جۆریان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi