ئاسانترین چارەسەری بۆ كلسا ددانان
وشه:
كلسی ددانەكان لە ئەنجامی كۆبوونەوەی كانزاكان لە نێوانی ددانەوە دروست دەبێت، بەشێوەی چینی زەرد دەردەكەون و باری دەروونی كەسەكە ناجێگیر دەكات، بەهۆی ناشرینی شێوەی ددانەكانی پاش كۆبوونەوەی كلس، هاوكات ئەگەری درووست بوونی هەوكردنی هەیە كە كار لە تەندروستی لەش دەكات، لێرەدا هۆكار و نیشانە و چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشییە دەخەینە روو.
هۆكارەكان
بەپێی سایتی كەولگێیت ، كلسی ددان بەهۆی درووست بوونی چینی خۆراكیەوەیە كە لەسەر ددانەكان لانابرێن. بەپێی كات پتەو و ئەستوورتر دەبن. ئەمەیش هۆكارێكە بۆ كۆبوونەوەی بەكتریا ڕێگەیش خۆش دەكات، بۆ درووست بوونی چینی زیاتر، ئەمانە زیانی زۆر بە پووكی ددان دەگەیەنن.ئەم كلسە لە بەینی ددانەكان یان لە نێوان ددان و پووكدا درووست دەبێت هۆكاری سەرەكی بۆ پاك ڕانەگرتنی ددانەكان دەگەڕێتەوە.
نیشانە
بەپێی پەیمانگەی نەتەوەییی ئەمەریكا بۆ ددان، دەڵێن نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە خوێنبەربوونی پووك، شلبوونی ددان، ئازار لەكاتی جوین، تەنك بوونەوەی ددان. باشتر وایە لە لایەن دكتۆرە وە هۆكاری دروست بوونی ئەم كلسانە دیاری بكرێت، ڕەنگە جگەرەكێشان هۆكارێك بێت بۆ درووست بوونی و نیشانەی هەوكردنی زیاتر دەكات.
چارەسەركردن
یەكەم: باشترین چارەسەر بۆ رزگاربوون لە كلسی ددان بەكارهێنانی سۆدەیە. بەوە ناسراوە كە بە بیكاربۆناتی سۆدیۆمی زۆرە و ترش لە دەمدا بڵاو دەكاتەوە و بەكتریای زیانبەخش لەناو دەبات و ددانەكان سپی دەكاتەوە.
دووەم: ڤیتامین C، خواردنی ئەو میوانەی ڤیتامین C تێدایە ، وەكو شلیك كە تایبەتمەندی دژە میكرۆبی سرووشتی تێدایە و یارمەتی لابردنی بەكتریای دەم دەدات، باشتر وایە شلیك پارچە پارچە بكەیت و بۆ چەند خولەكێك لەسەر ددانەكان بمێنێتەوە پاشان بە ئاوی گەرم ددانت بشۆ، ئەم رێگەیە هەفتەی دووجار دووبارە بكەرەوە.
سەرچاوە/ healthybuilderz
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی