هۆکارێن بکارئينانا دەستێ راست یان چەپ ل نك مرۆڤان چییە؟
خەندان-
بەپێی پشکنینە سکانیەکانی سەروو دەنگەوە، ویستی تۆ بۆ جوڵاندنی دەستی راستت یان دەستی چەپت لە کۆرپەییەوەو لە هەفتەی هەشتەمی دووگیانیەوە دەستپێدەکات.
پێشتر لەو باوەڕەدا بووین جیاوازی چالاکی جینی لە بەشی راست و چەپی مێشکمان بەرپرسە لەوەی کە ئێمە دەستەچەپ یان دەستەڕاست بین، بەڵام ساڵی ڕابردوو توێژەرانی زانکۆی رور لە ئەڵمانیا دوای شیکردنەوەی دەربڕینی جینی لەناو دڕکەپەتکدا لەماوەی هەشت بۆ دوانزە هەفتەی دووگیانیدا، بۆیان دەرکەوت کە ویستی ئێمە بۆ بەکارهێنانی دەستەڕاست یان دەستەچەپ لەدڕکەپەتکەوە دیاریدەکرێت.
جوڵەی دەست و قۆڵ لەڕێگەی ئەو بەشەی مێشکەوە دەستپێدەکات کە پێیدەوترێت “مۆتۆر کۆرتێکس” ئەم بەشەی مێشک ئاماژەی پەیوەندیدار دەنێرێت بۆ دڕکەپەتک، بەڵام لەسەرەتادا مۆتۆر کۆرتێکس بە دڕکەپەتکەوە نەبەستراوەتەوەو ویستی بەکارهێنانی دەستیش بەر لە دروستبوونی پەیوەندی و بەیەکەوەبەستنی ئەم دوو بەشەوە دیاریدەکرێت.
توێژەران لەئێستادا پێیانوایە دەستەڕاستبوونمان یان دەستەچەپبوونمان لە دڕکەپەتکەوە دیاریدەکرێت.
دوای ئەنجامدانی پشکنینە سکانیەکانی سەروو دەنگ، توێژەران بۆیان دەرکەوت نیشانەکانی دەستەڕاستبوون یان دەستەچەپبوون لە هەفتەی هەشتەمی دووگیانیەوە لەو بەشانەی دڕکەپەتکەوە کە کۆنترۆڵی جوڵەی دەست و قاچ دەکەن دەردەکەون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی