حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کورد ژ ڕێککەفتنا لایەنێن عێراقى ب گۆمانن

کورد ژ ڕێککەفتنا لایەنێن عێراقى ب گۆمانن
هەولێر-KDP.info-

سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و بڕیارە بە هیچ شێوەیەک باس لە پرۆژەیاسای بودجەی وڵات نەکرێت. کورد تا ئێستا بە تەواوی لە ڕێککەوتنی لایەنە عێراقییەکان لەوبارەیەوە دڵنیا نییە و گومانی تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی لە لایەن شیعەکانەوە هەیە.

کۆتاییەکانی حەفتەی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکان و لیژنە پێوەندیدارەکانی پەرلەمان، بڕیار درا تا ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، بە هیچ شێوەیەک ئەو پرۆژەیە نەخرێتە نێو بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

کورد، سوننە و نزیک بە ٢٠ پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە تێبنینیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ هەیە.

سبەی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، بەڵام پەرلەمانتارانی کورد لەوە نیگەرانن کە کوتلەکانی نێو پەرلەمان ڕێککەوتنی نێوانیان پێشێل بکەن.

سەرەڕای ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی کورد، سوننە و پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسرە، لایەنە شیعیەکان دەتوانن ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی گشتی مسۆگەر بکەن.

نەدا مێرگەسووری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات: “پەرلەمانتارانی شیعە و بەتایبەتی جەماعەتی حەیدەر عەبادی، سوورن لەسەر پەسندکردنی بودجە بە شێوەی ئێستا.

مێرگەسووری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “حەیدەر عەبادی مکوڕە لەسەر ئەوەی کە بودجە وەک خۆی تێپەڕێندرێت. کوتلە شیعەکان دەڵێن سەرەتا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساکە بکرێ و دواتر تێبینیی لایەنەکانی تێدا جێگیر دەکەین.”

کورد و سوننە و پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسرە تا ئێستا دژی ئەو پێشنیارەی کوتلە شیعەکان و حەیدەر عەبادی بوونە و پێیان وایە ئەگەر بەو شێوەیە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە بکرێت، بە واتای “شەرعییەتدانە” پێی.

نەدا مێرگەسووری دەڵێت: “ڕەنگە بەو شێوەیە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێ و دواتریش تێبنیی هیچ کام لە لایەنە ناڕازییەکان لە نێو پرۆژەکەدا جێگیر نەکرێت.”

بەغدا ناچارە بۆ دابینکردنی بودجەی ئەمساڵی خۆی، پەنا بۆ وەرگرتنی قەرزی دەرەکی ببات. سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، ئامادەییی پێدانی قەرزی بە حکوومەتی بەغدا دەربڕیوە، بەڵام مەرجی پێدانی ١٧%ی بودجەی بە هەرێمی کوردستانی بۆ دیاری کردووە.

نەدا مێرگەسووری پێی وایە سەرەڕای هەموو ئەو گوشارە نێودەوڵەتیانە، حەیدەر عەبادی تا ئێستاش ئامادەی “گفتوگۆی جیددی” لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi