حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆکاره‌كێ دی يێ بێهنا نه‌خۆشا هەناسێ هاته‌ ديتن 

هۆکاره‌كێ دی يێ بێهنا نه‌خۆشا هەناسێ هاته‌ ديتن 

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی ئەمریکا دەڵێن هەندێک لە حاڵەتەکانی ناخۆشیی بۆنی هەناسە، بەهۆی گرفتی بۆماوەییە، کە دەبێتەهۆی نەبوونی پرۆتینیكی گرنگ و ئەوەش رێگە خۆشدەکات بۆ درووستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.

بە گشتی وەها لێکدەدرێتەوە کە بۆنی ناخۆشی هەناسە لە ئەنجامی شیبوونەوەی گۆگرد لەلایەن بەکتریا و پەیدابونی رەگەزە گۆگردییەکان پەیدادەبێ. هەرچەند لە زۆربەی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکارەکە لەنێو دەمدایە، هەندێکی دیکە هەن تێیاندا هۆکارەکە کەوتووەتە دەرەوەی دەم، لەوان: لووت، سوورێنچک، گیرفانەکانی لووت و تەنانەت هەندێکیان لە رێگەی خوێنەوەن.

پرۆفیسۆر، کەنت لییۆد، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، دەڵێ “گرنگە هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم بزانین و بۆمان دەربکەوێ ئایا هۆکارەکە حاڵەتێکی سادەیە (وەکوو نەخۆشی پووک) یان حاڵەتێکی مەترسیدار (وەکوو پەککەوتنی جگەر)”.

پێشووتر ئەوە زانرابوو رەگەزی میسانئیسایۆڵ، کە لە شیبوونەوەی گۆگرد لەلایەن بەکتریاکانەوە پەیدادەبێ، هۆکاری بۆنی ناخۆشی هەناسەیە. بۆ نموونە لە ریخۆڵەدا بەکتریاکان بەهۆی شیکردنەوەی گۆگردەوە دەبنەهۆی پەیدابوونی رەگەزی میسانئیسایۆڵ، بەڵام بۆچی تەنیا لە بەشێکی خەڵکیدا هەست بە بۆنەکە دەکرێ؟

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت لە مرۆڤدا پرۆتینێک هەیە کە میسانئیسایۆڵ (هۆکاری بۆنە ناخۆشەکە) دەگۆڕێت بۆ ماددەی دیکەی ئەوتۆ کە بۆنی ناخۆشیان نییە.

پرۆتینەکە ناسراوە بە (selenium-binding protein 1) و لە مرۆڤدا جینێک بەرپرسە لە درووستکردنی ئەم پرۆتینە، جینەکە ناسراوە بە (SELENBP1).

توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی بۆنە هەناسەیان ناخۆشە و هۆکارەکە لەنێو دەمدا نییە، ناتەواوییەکیان هەیە لەو جینەی بەپرسە لە درووستکردنی پرۆتینی لەنێوبەری ماددەی میسانئیسایۆڵ-ی بۆ ناخۆش. هەروەک لە خوێنی ئەو کەسانەدا ماددەکەی درووستکەری بۆنی ناخۆشی هەناسە دەستنیشانکرا.

بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان، توێژەران جینی (SELENBP1) یان لە مشکی تاقیگەدا سڕییەوە، دواتر دەرکەوت مشکەکان تووشی ناخۆشیی بۆنی هەناسە بوون، لە کاتێکدا پێشووتر ئەو گرفتەیان نەبوو!

ئەنجامی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (Nature Genetics) دا بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi