ڤهكۆلين: پیادەيى د هەوایێ پیسدا، زیان ژ مفايان زێدهترن
روودوا-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەڵێ پیادەڕەویی لەو ناوچانەی هەوایەکی پیسیان هەیە، زیانی لە سوودی زیاترە، چونکە رێگە خۆشدەکات بۆ رەقبوونی خوێنبەرەکان، کە هۆکارێکی سەرەکیی تووشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.
توێژینەوەکە لەسەر 119 کەس ئەنجامدراوە؛ 40 کەسیان تەندروست بوون، 40 کەس هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕییەکانی هەناسەیان هەبووە و 39 کەسی دیکە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵیان هەبووە. هەمووشیان تەمەنیان سەروو ٦٠ سالان بووە.
داوا لە بەشێک لەبەشداران کرا لەشەقامێکی جەنجاڵی لەندەن (شەقامی ئۆکسفۆرد) رۆژانە دوو کاژێر بە پێ بڕۆن، بەشێکی دیکەش داوایان لێکرا هەمان ماوە لە پارکێکی چۆڵ و بێدەنگی شاردا(هاید پارک) بە پێ بڕۆن.
بەشداران بۆ ماوەی 3-8 هەفتە لەو پرۆگرامی پیادەڕەوییە بەردەوام بوون، هەموو رۆژێکیش هەم راددەی پیسیی هەوای شوێنی پیادەڕەوییەکە و هەم پێوەرە تەندروستییەکانی هەر تاکێک تۆماردەکران.
لە کۆتاییدا دەرکەوت ئەوانەی لە پارکەکەدا پیادەڕوەییان کردووە، سوودێکی بەرچاو بە توانای سییەکانیان و بۆڕییەکانی خوێنیان گەیشتبوو. بەڵام ئەوانەی بە درێژایی شەقامە جەنجاڵە پڕ ئۆتۆمۆبێلەکە پیادەڕەوییان کردبوو، هەرچەندە جۆرێک لە باشبوون لە توانای سییەکانیان بەدیکرا، بۆڕییەکانیان خوێنیان نەک سوودی پێنەگەیشت، بەڵکو زیاتر روویان لە خراپبوون کرد!
توێژەرەکان گوتوویانە کە بۆیان دەرکەوتووەئەو تەنۆلکە پیسکەرانەی لە هەوادا هەن، ئەو سوودانە دەسڕنەوە کە وەرزش بە جەستەی دەگەیێنێ، بە تایبەت لە دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.
توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستیی (لانسێت) بڵاوبووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی