شەش خوارن کو سکچوونێ دروست دکن
رووداو-
سکچوون حاڵەتێکی بەربڵاوەوە و چەندین هۆکاری ئاشکرای هەن، هەندێكیان بەهۆی هەوکردن، هەندێكجار بەهۆی کاریگەری دەرمان، یان نیشانەی نەخۆشییەکی دیکەی کۆئەندامی هەرسە.
ئەو خۆراکانەی کە سکچوون دروستدەکەن چەند جۆرێكن، بەڵام بڵاوترینیان ئەمانەن:
1- شەکر و هاوشێوەکانی
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە شەکر، سکچوون درورستدەکەن، کاتێك کەسێك خۆراکێكی دەوڵەمەند بە شەکر دەخوات، گەدەی ئاوێكی زۆری دەچێتە ناوەوە، بەمەش هۆکاری سکچوون دەبێت.
فرەکتۆز شەکرێکی تایبەتە و لە میوەکاندا هەیە، هەندێک میوە بڕێكی زۆرتریان تێدایە، خواردنی بڕێكی زۆر لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە فرەکتۆز، هۆکارە بۆ مانەوەی هەندێك لەو شەکرە و دەبێتەهۆی سکچوون. ئەو خۆراکانەی بڕێكی زۆر لە فرەکتۆزیان تێدایە و سکچوون دروستدەکەن بریتین لە ترێ و شەربەری سێو.
د. نۆرتۆن گرینبەرگەر، پڕۆفیسۆری کۆئەندامی هەرس لە زانکۆی پزیشكی هارڤارد دەڵێت 75%ی ئەوانەی کە رۆژانە زیاتر لە 40-80 گرام فرەکتۆز وەردەگرن، تووشی سکچوون دەبن.
پڕۆفیسۆرەکەی کۆئەندامی هەرس لە زانکۆی پزیشكی هارڤارد دەڵێت پێویستە خەڵکی پێش خواردنی هەر خۆراکێك، پێکهاتەکانی بخوێننەوە، تاوەکو بزانن ئایا شەکری تێدایە یان بێشەکرە.
2- کافاین
خۆراک و خواردنەوەکانی کە کافاینیان تێدایە، هۆکارن بۆ سکچوون لە هەندێك کەسدا، چونکە کافاین هاندەرێكە و خێرایی جوڵەی کافاین بەنێو ریخۆڵەکان هاندەدات.
قاوە، شوکولاتە، سۆدە و چا لە خۆراکە دەوڵەمەند بە کافاینەکانن.
3- خۆراکە چەور و تیژەکان
خۆراکە برژاوەکان و ئەوانەی برێكی زۆر لە چەورییان تێدایە، سکچوون دروستدەکەن، چونکە کاتێكی زۆرتریان دەوێت بۆ ئەوەی گەدە هەرسیان بکات.
جگە لەوانە پێویستە خەڵکی ئەو خۆراکانە بخۆن کە لە سەریان نووسراوە خۆراکەکانی کە چەوریان تێدانییە.
جگە لە چەورەکان، خۆراکە تیژەکان کە بڕێكی زۆر لە بیبەریان تێدایە هۆکاری سەرەکی سکچوونن.
4- لاکتۆز
ئەوانەی هەستەوەریان بە لاکتۆز هەیە، تووشی سکچوون دەبن، زۆربەی ئەو کەسانە کە خۆراک دەخۆن هەست بە هەستەوەری دەکەن. هەندێكیان بۆ بڕێكی کەم لە لاکتۆز دەتوانن خۆیان بگرن.
لاکتۆز شەکرێکی تایبەتە و لەنێو هەریەکە لە ئایسکرێم، شیر، پەنیر، نان و خۆراکەکانی لە شیرەمەنی دروستدەکرێن هەیە.
5- خۆراکە دەوڵەمەند بە کاربۆهایدراتەکان
ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهایدراتەکان و کاتێکی زۆرتریان دەوێت بۆ هەرسکردن، بۆیە رەنگە ببنەهۆی سکچوون. لە باورەین ئەو خۆراکانەش بریتین لە پاقلەمەنییەکان، سیر و پیاز.
6- گلوتین
گلوتین پڕۆتینێكە لەنێو گەنم هەیە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە هەستەوەریان بەم پڕۆتینە هەیە، وەک تووشبووانی نەخۆشیی سیلیاک، لەدوای خواردنی گلوتین تووشی سکچوون دەبن.
7- ژەهراویبوون
جگە لە خواردنی خۆراکێكی تایبەت، ژەهراویبوون و خواردنی خۆراکی پیسبوو و تێکچوو، هۆکاری ژەهراویبوونە و کەسەکە تووشی سکچوون و رشانەوە دەبێت.
چۆن بزانین سکچوون بەهۆی خۆراکە؟
ئەوانەی کە دوای گۆڕینی شێوازی خۆراکیان تووشی سکچوون دەبن، ئەگەری زۆری هەیە بەهۆی خۆراکەکە تووشی سکچوون بووبن، یان هەندێك کەس دەزانن هەستەوەریان بۆ هەندێك خۆراک هەیە.
بەڵام پێویستە پێش بڕیاردان لەوەی کە سکچوونەکە بەهۆی خۆراکە، سەیری دەرمانەکان بکرێت، چونکە زۆربەی دەرمانەکانی وەک دژەبەکتریاکان و ئەوانەی مەگنسیۆمیان تێدایە، سکچوون دروستدەکەن.
ئەو سکچوونەی مەترسیدارە کامەیە؟
– سکچوونێك خوێنی تێدابێت.
– سکچوونێک تای لەگەڵدابێت
– ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت
چارەسەری سکچوون لە ماڵەوە
ئەگەر کەسێك سکچوونی هەبوو، دەبێت خۆراکی خۆی بە بەردەوامی بخوات، پزیشکانی خۆراک رێنمایینامەیەک لەبارەی خۆراکی سکچوون بڵاودەکەنەوە و بە باشی دەزانن کە خۆراکی تووشبووی سکچوون هەریەکە لە مۆز، برنج، نان و شیرینی سێو بخوات.
هەرچەندە کەسێكی تووشبووی سکچوون پێویستی بە وازهێنان لە هیچ خۆراکێكی تایبەت نییە، بەڵام ئەگەر هەستت بە هەستەوەری کرد بە خۆراکێك، ئەوا دەتوانین واز لە خواردنی بهێنیت.
ئەمانە رێگەچارەی تەندروستن بۆ سکچوون:
– ئاوخواردنەوە
خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان چارەسەری لەپێشینەی سکچوونە، جگە لە ئاو، پێویستە شەربەت و شلەمەنییەکان لە خواردن و خواردنەوە بەبڕێکی زۆر بخورێنەوە.
– دەرمان
دەرمانەکانی کە بۆ چارەسەری سکچوون بەکاردێن و لە بازاڕ و دەرمانخانەکان بەردەستن بەبێ رەچەتەی پزیشك بەکاردێن. دەتواندرێت لەلایەن تووشبووانی سکچوون بخورێن و گرفتەکەیان چارەسەر بکرێت.
– پرۆبایەتیکەکان
پرۆبایەتیکەکان بەکتریای سوودبەخشی نێوپۆشی گەدەن، گرنگن بۆ چارەسەری سکچوون لە منداڵاندا.
سەردانی پزیشك بکە
کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس پێشنیازدەکات لەکاتێکدا کە سکچوون 48 کاژێر زیاتری خایاند، سەردانی پزیشك بکرێت، هەروەها ئەگەر خوێنی تێدابوو، لەگەڵیدا قەبزی هەبوو ئەوا راوێژ بە پزیشك بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی