ئۆفیسا کۆمسیۆنێ ل مووسل و کەرکووكێ دێ ئێته ڤهكرن
هەولێر-KDP.info-
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیاری کردنەوەی ئۆفیسی کۆمسیۆن لە مووسڵ و کەرکووک دەرچووە و ئەمڕۆش بینایان بۆ گیراوە و دەستبەکار دەبن.
بڕیارە پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩ی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە بچن، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن بڕیاری داوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئۆفیس بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەو ناوچانە ئامادەکاری بکەن.
لەمبارەیەوە، (شێروان زرار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری داوە، ئۆفیسی کۆمسیۆن لە مووسڵ و کەرکووک بکرێنەوە، بۆ ئەوەی لەو ناوچانە ئامادەکاری بۆ ڕیفراندۆم بکەن و ئەمڕۆش بینا بۆ ئەو ئەو ئۆفیسانە گیراوە و بەڕێوبەری ئەو ناوچانەش ڕاسپێردراون، کارەکان تەواو بکەن و دەستبەکار دەبن.”
(شێروان زرار) گوتیشی: ”ھەرکاتێک ڕێکارەکانیان تەواو کرد ئەو دوو ئۆفیسە دەستبەکار دەبن و لە ھەرشوێنێکی دیکەی ناوچە کوردستانییەکانیش پێویستیان بە ئۆفیس ھەبێت، بۆیان دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا لەو دوو شوێنە کراوەتەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی