مه‌كسيك.. كه‌لهه‌كا ژ كه‌لـلێن سه‌رى هاتيه درووستكرن هاته ديتن
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌كسيكۆ ستى پايته‌ختى مه‌كسيك، تاوه‌رێكى درووستكراو له كه‌لـله سه‌رى مرۆڤ دۆزرايه‌وه، كه مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئيمپراتۆريه‌تى ئه‌زتيك.
به گوێره‌ى كنه و پشكنينى شاره‌زايان، له‌و قه‌ڵايه‌دا، كه‌لـله سه‌رى منداڵ و ژنانيش هه‌ن و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه كرابنه قوربانى بۆ ئيمپراتۆر.
ئه‌و تاوه‌ر يان قه‌ڵايه له نزيك په‌رستگه‌ى كۆنى شارى تينۆچتيتلانى پايته‌ختى ئه‌زتيك كه دواتر ناوى لێنراوه مه‌كسيكۆ ستى دۆزراوه‌ته‌وه.
زانايان له‌و بڕوايه‌دان، له سه‌رده‌مى ئه‌و ئيمپراتۆريه‌ته‌دا، كه‌لـله سه‌رى مرۆڤه‌كان دانراوون بۆ ترساندنى هێرشبه‌رانى بيانى به تايبه‌تى ئيسپانييه‌كان.
شاره‌زايه‌كى مێژووى مه‌كسيك رايگه‌ياند، كاتێك كه‌لـله سه‌رى منداڵ و ژن ده‌بينيت، ئيدى پێويسته وردتر بير له‌و مه‌سه‌له‌يه بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وانه شه‌ڕيان نه‌كردووه و جه‌نگاوه‌ر نه‌بوون.
تيره‌ى بازنه‌يى تاوه‌ره‌كه شه‌ش مه‌تره. ده‌كه‌وێته گۆشه‌ى په‌رستاگاى خوداوه‌ندى خۆر و شه‌ڕ و قوربانيدانه‌وه.
تا ئێستا بنكه‌ى تاوه‌ره‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
يه‌كێك له شوێنه‌وارناسانى مه‌كسيك كه كار له هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌واره‌دا ده‌كات ده‌ڵێت: تا ئێستا 676 كه‌لـله سه‌ريان دۆزيوه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌يه‌ش تا دێت پتر ده‌بێت.
شارستانى ئه‌زتيك يه‌كێكه له شارستانى گه‌لانى ئه‌مريكاى ناوه‌ڕاست له مێژوودا.
له‌و شارستانييه‌دا خۆر وه‌ك خوداوه‌ندێك قوربانى بۆ دراوه.
ناوچه‌ى فه‌رمانڕه‌وايى ئه‌و ئيمپراتۆره له كه‌نداوى مه‌كسيكه‌وه درێژ بووه‌ته‌وه تا زه‌رياى هێمن و له نێوان ساڵانى 1519 تا 1521 و هاتنى داگيركاره ئيسپانييه‌كان حوكمڕانى كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی