حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

توێکلێ هيكێ نه‌هاڤێژن و بخۆن

توێکلێ هيكێ نه‌هاڤێژن و بخۆن

رووداو-سلێمانی

راپۆرتێک لە بەریتانیاوە هانی خەڵکی دەدات وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالیسیۆم مامەڵە لەگەڵ توێکڵی هێلکە بکەن و بیخۆن، پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراکیش لە کوردستانەوە پاڵپشتیی ئەو بۆچوونە دەکات.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی دەڵێ خەڵکی بە فڕێدانی توێکڵی هێلکە تەنیا ژینگە پیس ناکەن، بەڵکو جەستەشیان لە خۆراکێکی دەوڵەمەند بێبەش دەکەن.

رۆژنامەکە دەڵێ کاربۆناتی کالیسیۆم 95%ی توێکڵی هێلکە پێکدێنێ و توێکلy تەنیا یەک هێلکە 2 گرام کالسیۆمی تێدایە، کە ئەوەش 2-4 هێندەی ئەو بڕە کالسیۆمەیە کە بۆ مرۆڤێکی ئاسایی پێویستە.

لەگەڵ ئەو سوودانەشدا، رۆژنامەکە جەختدەکاتەوە نابێ توێکڵی هیلکە بە کاڵی بخورێ، بەڵکوو شێوازی ئامادەکردنی تایبەتی خۆی هەیە کە ئاسانە و هەموو کەس دەتوانێ لە ماڵەوە بیکات.

توێکڵی هێلکەکە سەرەتا دەکوڵێندرێ، پاشان دادەنرێ تا وشک دەبێتەوە، ئینجا دەخرێتە فڕنەوە و بۆماوەی 15-20 خولەک لە پلەی نزیکەی 100ی سێڵزی دەهێلرێتەوە. دواتر دەهاڕدرێ و دەتواندرێ بکرێتە نێو نان، پیزا، هەویر، سپاگێتی و چەندینی دیکە بەپێی خواستی ئەو کەسەی ژەمەکە ئامادە دەکات.

لەبارەی ستانداردی زانستیی ئەو بابەتە، (رووداو) پەیوەندی کرد بە د.ئیسرا شا محەممەد، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستی خۆراک، کە جەختی لە دروستی ئەو بابەتە کردەوە.

د.ئیسرا گوتی “لە ولاتان هاڕاوەی ئامادەکراوی توێکڵی هێلکە هەیە، بەڵام هەموو کەسێکیش دەتوانێ لە ماڵەوە هاڕاوەکە دروستبکات و بۆ ژەمەکانی زیادبکات”.

وەک ئەو پزیشکە گوتی کالسیۆم رەگەزێکی گرنگی خۆراکییە و رۆڵی هەیە لە پاراستنی پتەوی و تەندروستی ئێسکەکان و رێگری لە فشەڵبوونی ئێسک.

بەڵام جەختیشیکردەوە، وەک هەر رەگەزێکی دیکەی خۆراکی، کالسیۆمیش دەبێ لە ئاستی رێگەپێدراوی خۆیدا بخورێ و زیادەڕەوی نەکرێ لە بەکارهێنانی، چونکە وەک چۆن کەمی کالسیۆم بۆ تەندروستی باش نییە، زۆر خواردنیشی زیانی خۆی هەیە.

رۆژنامەکەش دەڵێ جگە لە پتەوکردنی ئێسک، کاربۆناتی کالسیۆم سوودی دیکەشی هەن لە کەمکردنەوەی دڵەکزێ و بەدهەرسی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi