حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دیندار زێباری:ژبلى ئاوارە و پەنابەران بریندارێن سوپايێ عێراقێ ژى ل ھەرێمێ دئێنه‌ چارەسەركرن

دیندار زێباری:ژبلى ئاوارە و پەنابەران بریندارێن سوپايێ عێراقێ ژى ل ھەرێمێ دئێنه‌ چارەسەركرن  
باسنيوز:
لە ماوەی 5 مانگدا ھەزار و 693 برینداری پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ، لەگەڵ 15 برینداری چەکی کیمیایی لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر، چارەسەریان وەرگرتووە.

ماوەیەک لەمەوبەر ھەندێک لە رێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەنین چارەسەری ئەو کەسانە بکەن کە رووبەڕووی ھەندێک نەخۆشی و حاڵەتی تایبەت بوونەتەوە و ئەگەر کراش بێت، لەو ئاستەدا نەبووە کە پێویستە بێت.

لەمبارەوە دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، رای گەیاند: “ھاتنی ئاوارە و پەنابەران، لە ھەموو روویەکەوە بارگرانییەکی زۆری لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست کردووە، لەوانەش داو و دەرمان”.

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەشی خستەڕ: “دوای رووداوەکانی سووریا و ھێرشی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەک و ھاتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر و ئاوارە بۆ کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کردن و لە ھەموو روویەکەوە بەپێی توانا ھاوکاری کردوون، لەوانەش لە ڕووی تەندروستییەوە تواناکانی خۆی خستە گەڕ بۆ یارمەتیدانیان، لەسەرەتادا بۆ پاراستنی ژیانیان لە شوێنی نیشتەجێکردنیان خزمەتگوزارییە تەندروستییە پێویستەکانی پێشکەش کردن”.

زێباری، ئەوەشی ڕوونی کردەوە: “دوای نیشتەجێکردنی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆیان، لە سەرجەم کەمپەکان بنکەی تەندروستی ھەیە، کە ھەموو خزمەتگوزارییەکی پێویست لە خۆپارێزی و چارەسەرکردن پێشکەش دەکات، بۆ ئەو حاڵەتانەش کە لە بنکە تەندروستییەکان چارەسەر ناکرێن، ئەمبۆلانس دابین کراوە بۆ رەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی ناو شارەکان و چەند نەخۆشییەک ھەیە پێشبینی کراوە و تۆمار کراوە”.

ئاشکراشی کرد: “دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ، ژمارەیەکی زۆری ئاوارە روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد،بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای دەستپێکردنی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ تا رۆژی 20/3/2017 زیاتر لە 255 ھەزار کەس لە مووسڵ و دەوروبەری ئاوارە بوون و شوێنەکانی خۆیان جێھێشتووە، بەشێکی زۆریان روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و لەو کەمپانە نیشتەجێ کراون کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کراون، بەتایبەتی کەمپەکانی حەسەن شام و خازر، بێ گومان ژمارەیەکی زۆریان منداڵ و بەساڵاچوون، پێویستیان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ھەیە”.

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لە بارەی بریندارانی شەڕی مووسڵ گوتیشی: “رۆژانە بە بەردەوام بریندارانی پڕۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ، بۆ چارەسەرکردن روو لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن ، بۆ نموونە بەپێی ئامارەکانی سەنتەری پڕۆسە مرۆییەکان OCHA لە رۆژی 17/10/2016 تا 12/3/2017 ئەو بریندارانەی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ کە تەنیا لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر چارەسەریان وەرگرتووە ھەزار 693 کەس بوون، لەگەڵ 15 برینداری چەکی کیمیایی، کە لە مووسڵ بەر ھێرشی کیمیایی تیرۆریستانی داعش کەوتبوون، جگە لە ھاوکاریی بەردەوام بۆ ئاوارە و پەنابەران، بەمەش بەشێکی زۆری ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشکییانەی بۆ کوردستان دێن، بۆ ئاوارەکانی مووسڵ و ناوچەکانی دیکە بەکاردێن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi