پێشمەرگەى هەولێر بوو پالەوانێ ڤى وەرزێ خۆلا نایابا کوردستانێ
باسنيوز:
یانەی پێشمەرگەی هەولێر، بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ناسناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2017/4/20)، لە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرکووکی کرد و یارییەکەش بە یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان بەکۆتا هات و بەم ئەنجامەش یانەی خاوەن یاریگا بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
لەلایەکی دیکەوە هەردوو یانەی شێروانە و نەورۆز لەشاری کەلار بە یەکگەیشتن و یارییەکەش لە بەرژەوەی شێروانە بە گۆڵێکی خاوێن بە کۆتاهات و پلەی دووەمی وەرگرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی