بەرپرسه‌كێ پارتی ل شنگالێ: به‌غدا ب رێيا په‌كه‌كێ پلانه‌كێ بجهدئينت شنگال سەر ب عێراقێ ڤه بت
باسنيوز:
به‌رپرسی لقی 20ی پارتی له شێخان بۆ (باس)ی روون كرده‌وه، سەرۆک بارزانی به‌رنامه و پلانی گه‌وره‌ی بۆ قه‌زای شنگال داناوه، به‌غداش له رێی (په‌كه‌كه)وه به‌رنامه‌یه‌كی داناوه شنگال هه‌ر سه‌ر به عێراق بمێنێته‌وه.
مەحمود ئیزدی به‌رپرسی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شێخان روونی ده‌كاته‌وه: “پارتی تا راده‌یه‌كی باش كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كردووه له به‌ره‌و پێشبردنی قه‌زای شنگال، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیش نه‌كرابێت ئه‌وه بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه قه‌زای شنگال هه‌تا ئێستا له رووی كارگێڕییه‌وه به به‌غداوه گرێ دراوه، هه‌ر حكوومه‌تی عیراقیش بووه‌ته ئاسته‌نگ و رێگر كه هه‌موو شتێك بۆ شنگال نه‌كرێت.”
روونیشی کردەوە: “پاش ئه‌وه‌ی قه‌زای شنگال كه‌وته ده‌ستی داعشه‌وه، پلان و به‌رنامه داندرا كه چۆن بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی جێ هێشت و رووی له به‌ره‌كانی جه‌نگ كرد له زوممار و ره‌بیعه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌دا به دانانی پلانێك بۆ رزگاركردنی شنگال سه‌رقاڵ بوو، چونکە هیچ كه‌س و لایه‌نێك هێنده‌ی سه‌رۆك بارزانی به كاره‌ساتی شنگال نیگه‌ران نه‌بوو، هه‌مووانیش به چاوی خۆیان دیتیان چۆن بارزانی سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕه‌كه‌ی كرد و شنگالی رزگار كرد.”
به‌رپرسی لقی شێخانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئێستا به‌رنامه و پلانی سه‌رۆك بارزانی به‌و جۆره‌یه، پاش ئه‌وه‌ی شنگال به ته‌واوی رزگار ده‌بێت، بایه‌خێكی مه‌زن له هه‌موو بوارێكدا به شنگال بدرێت، رێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان خۆش ده‌كرێت، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی بایه‌خی زۆری پێ ده‌دات ئه‌وه‌یه كه شنگال ببێته پارێزگا، له‌گه‌ڵ به‌غداش دانوستاندن ده‌كرێت بۆ به‌پارێزگابوونی شنگال. ئێمه‌ش له‌و بڕوایه‌داین كه ئایینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی شنگاله، بارزانی شنگال ده‌كاته پارێزگا به هه‌ر رێیه‌ك بێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، مه‌حمود ئێزدی ده‌شڵێ: “به‌غدا نایه‌وێ شنگال ببێته پارێزگا، هه‌ڵبه‌ت رای خه‌ڵكی شنگالیش گه‌لێك گرنگه، ئێستاش خه‌ڵكی شنگال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان شنگال ببێته پارێزگا، كه‌واته ده‌بێته پارێزگا.”
كه‌سایه‌تیی كوردی ئێزدی و به‌رپرسی لقی 20ی پارتی له شێخان ئه‌وه‌شی خسته روو: “ئه‌مڕۆ هیچ پاساوێك نییه كه په‌كه‌كه له شنگالدا بمینێتەوە، مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال نه‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، مانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی ناكۆكیی گه‌وره، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌موو رێیه‌ك بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به ئاشتی و برایه‌تی شنگال چۆڵ بكات. من ئاگاداری ئه‌وه‌ش نیم كه ئاخۆ دانوستاندنێك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه یان نا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك له‌ئارادایه كه په‌كه‌كه شنگال بۆ خه‌ڵكی شنگال جێ بهێڵێت.”
مه‌حمود ئێزدی روونی ده‌كاته‌وه، منبج شارێكی عه‌ره‌به له سووریا، پتر له هه‌زار گه‌نجی كورد بۆ رزگاركردنی ئه‌و شاره له ده‌ستی داعش بوونه قوربانی، كه‌چی په‌كه‌كه زۆر به ئاسانی ئه‌و شاره‌ی راده‌ستی حكوومه‌تی سووریا كرد، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شدارییه‌كی كارای له رزگاركردنی كۆبانێدا هه‌بوو، پاشان ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ به هه‌مان شێوه په‌كه‌كه شنگال جێ بهێڵێت و بێ نانه‌وه‌ی گرفت و كێشه به‌ره‌و شوینی خۆیان بچنه‌وه و له‌وێ درێژه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی