ھۆشدارییەک بۆ بکارھێنەرێن دیسکتۆپى بهلاڤ دبت
باسنيوز:
ھۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانە بڵاو بووەتەوە، کە کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بەکار دەھێنن و بەشێکیان پێویستە سیستەمەکەی بگۆڕن.
ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) ھۆشدارییەکی بۆ بەکارھێنەرانی دیسکتۆپ (کۆمپیوتەر و لاپتۆپ) بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان لەسەر سیستەمی ویندۆز 8 و بەرەو خوارەوە کار دەکات، پێویستە سیستەمەکەی نوێ بکەنەوە.
ھۆکاری نوێکردنەوەی سیستەمەکە بۆ ئەوە گەڕاندراوەتەوە، کە ئاسایشی سیستەمی ویندۆز 8 و بەرەو خوارەوە، بێھێزە و وەک سیستەمی ویندۆز 10 نییە، ھەروەھا ھاککردنی ئەو کۆمپیوتەر و لاپتۆپانەی لەسەر سیستەمی ویندۆز 8 و بەرەو خوارەوە کار دەکەن، ئاسانە، بەمەش دزینی زانیارییە تایبەتییەکان، وێنە، ڤیدیۆ و فایلە تایبەتییەکانت ئاسانتر دەبێت.
لە ھۆشدارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەگەر کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکەت لەسەر سیستەمی ویندۆز 8، یان ویندۆز 7 و بەرەو خوار کار دەکات، سیستەمەکەی بۆ ویندۆز 10 بگۆڕە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی