مووسل: پۆلیسا كوشتنا 60چه‌كدارێن داعشێ راگه‌هاند
خه‌ندان-
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژرانی 60چه‌كداری داعش-ی راگه‌یاند، له به‌شی راستی موسڵ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری رۆژئاوا، به‌پشتیوانی بۆردومانی فرۆكه‌و تۆپخانه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌ی فاروق له‌نزیك مزگه‌وتی نوری پێشره‌وییان كردووه‌و 60 چه‌كداریان كوشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ناوكوژراوهكاندا ئه‌میری پێشووی داعش هه‌یه له گه‌یاره، كه به‌رپرسی دیوانی حهسبهی داعش بووه له‌و شارۆچكه كۆنترۆڵكراوه.
به‌وته‌ی فه‌ریق شاكر، له‌شه‌ڕی ئه‌مڕۆدا پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌شت ماتۆرسكێلی بۆمبڕێژكراوو شه‌ش دۆشكه تێكشكێندراوهو سێ باڵه‌خانه‌ی بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی