حەیدەر شەشۆ دهست ژ ئێكهتيێ بهردا و حزبهكا نوو دێ دامەزرينت
رووداو- هەولێر
ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی دەست لەكاركێشانەوەی حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنەكەی راگەیاند. حەیدەر شەشۆ-ش دەڵێت، حیزبێکی نوێ دادەمەزرێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 17-4-2017 حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمی دەست لەکاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە سكرتاریەتی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی كردووە.
لە راگەیێندراوێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیدا هاتووە، حەیدەر شەشۆ بە ئەنجوومەنەکەی گوتووە “شانازی دەکەم لەنێو ریزەکانی یەکێتی خەباتم کردووە. تاوەکو ماویشم خۆم بەقەرزاری ھەڤاڵ مام جەلال دەزانم، لە قۆناخێکی سەخت و دژواردا لە سووریا، 17 ئەندامی بنەماڵەکەمانی لە حکومی لە سێدارەدان رزگارکرد”.
سکرتارییەتی ئەنجوومەنی ناوەندی، دوای پەسندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی حەیدەر شەشۆ، رایانگەیاند “حەیدەر شەشۆ تاوەكو ئەمڕۆ ھەڤاڵێکی دڵسۆزی یەکێتی بوو، لەمەودواش لەچوارچێوەی رێبازەکەی مام جەلال، کە بڕوابوونە بە ژیانی دیموکراسیانەی سیاسی، وەکو دۆستێکی نزیک لەخۆمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین”.
حەیدەر شەشۆ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەمنزیکانە پارتێکی نوێ بەناوی “پارتی دیموکراتی ئێزدی” دادەمەزرێنێت و رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی حیزبەکەی دەستپێکردووە”.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان رۆژی 8-3-2017 له پێنجهمین دیداری سلێمانی، داوای دروستكردنی هێزێكی تایبهت به ئێزدییهكانی كرد كه سهر به وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان بێت.
رۆژی 13-3-2017 حەیدەر شەشۆ رایگهیاند “بۆ ئهوهی زیاتر لە هەزار چهكداری هێزەکەمان بخرێنه سهر وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوه و ناوونوسین بەردەوامە، بەڵام پێویستە ئیستحقاق و چەک وەربگرێت و مەشقیان پێبکرێت”.
حەیدەر شەشۆ باسی لەوەشكردبوو، بە تەواوی چوونەتە ناو وەزارەتی پێشمەرگە، لەڕووی چەک و مووچەوە پشت بە ئەو وەزارەتە دەبەستن و “هێزەکەیان سەر به هیچ لایەنێکی سیاسی نابێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی