حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مووچێ ٤٣ ھەزار کەسان ل ھەرێما کوردستانێ دئێته‌ برين

مووچێ ٤٣ ھەزار کەسان ل ھەرێما کوردستانێ دئێته‌ برين 
​ZNA – هه‌ولێر
وەزیرێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات بەھۆی ئەوەی بە نایاسایی و ناشایستەیی مووچەی ٤٣ ھەزار کەس کە بە ناوی مووچەی تایبەت و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکراوە لە ئێستادا بڕدراوە.

محەمەد قادر ھاودیانی , وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەباسی راگەیاند: بۆ تۆمارکردنی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تازە لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران قسەیان کردووە، گوتی: ژمارەیەکی زۆر لە کەم ئەندامی کە نزیکی ٩ ھەزار کەس تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی مووچە دەکەن قسەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئەوە دوای ئەوەی پشکنین و پێداچوونەوەی ئێستای کەم ئەندامان تەواو بێت ئەوە مامەڵەی ئەوان دەھێنینە پێشەوە بۆ ئەوەی مووچەیان پێ بدرێت.

لە کوردستان ١٠٠ ھەزار کەس مووچەی کەم ئەندامی وەردەگرن کە مووچەکانیان لە نێوان ٦٠ بۆ ٩٠ ھەزار دینارە.

ھاودیانی ئاشکرای کرد مووچەی تایبەتی ٢٣ ھەزار کەس بڕدراوە کە بەبێ ھیچ رێنماییەک ئەو مووچەیەیان وەرگرتووە، گوتیشی: کەسی تازە ناخرێـتە شوێنی ئەو ٢٣ ھەزار کەسە چونکە مووچەی ئەوە کەسانە لە بنەڕەتدا نایاسایی بووە.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی ئاشکرای کرد ٢٠ ھەزار کەسی تریش کە بە ناوی کەم ئەندامی مووچەیان ھەبووە بەڵام شایستە نەبوونە و ناویان لادەدرێت و مووچەیان پێ نادرێت، گوتی: ئەو ٢٠ ھەزار کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتە نەھاتوونە بۆ دووبارە پشکنین و چاوەڕوان دەکەین ژمارەکە زیاتریش بێت چونکە ھەندێک شوێن بە تایبەت لە پارێزگای ھەڵەبجە تاوەکو ئێستا کارەکان تەواو نەبوونە.

محەمەد قادر دەشڵێت: بەھۆی ئەو چاکسازیانە مانگانە نزیکه‌ی ٣ ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت دەگەرێندرێتەوە و کاتێک پڕۆسەی چاکسازیەکە تەواو دەبێت زیاتر لەو پارەیە دەگەرێتەوە بۆ حکوومەت.

دووپاتی کردەوە ھەموو ھەوڵە چاکسازیەکان بەو ئاڕاستەیە کە ھیچ کەسێک سودمەند نەبێت لە پارەی حکوومەت ئەگەر شایستە نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi