حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سالیادا رووخاندنا رژێما به‌عس ل سالا 2003ێ

سالیادا رووخاندنا رژێما به‌عس ل سالا 2003ێ

كوردستان تى ڤى

له‌نیسانی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای عیراق له‌كوێت و كۆتایهاتنی راپه‌ڕینه‌كان، له‌ ژێر گوشاری ئه‌مریكییه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وتی به‌سه‌ر عیراقدا ده‌سه‌پێنێت، تا ناچاریان كات به‌راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ كۆكوژه‌كانی.

بۆ لێپێچینه‌وه‌ و به‌ دواداچونی ئه‌م كه‌یسه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك دێنن و ره‌وانه‌ی عیراقی ده‌كه‌ن. ئه‌م لیژنه‌یه‌ تا ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌ڕان و به‌دوادا چونی چه‌كه‌ كۆ كوژه‌كان.

له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی عیراق هاوكاری لیژنه‌كان ناكات، لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا عیراق به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌دام، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا چه‌ند جێگا و ناوچه‌یه‌كی عیراقیان به‌توندی بۆردومان كرد.

له‌م كاته‌دا رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن هه‌ستی به‌ڕاستی و جددیه‌تی مه‌ترسییه‌كه‌ كردبوو، بۆیه‌ ده‌یویست به‌ هه‌رنرخ و شێوه‌یه‌ك بێت، خۆی له‌ئه‌مریكییه‌كان نزیك كاته‌وه‌و خۆی له‌چاره‌نووسی لێدان و روخان رزگار كات، چه‌ندین ته‌نازول و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌مریكییه‌كان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ته‌نازولانه‌دا ئه‌وان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر سزادانی عیراق به‌هێزی سه‌ربازیی و روخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، له‌ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت له‌ڕێگای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌، ئه‌مریكییه‌كان بڕیاری روخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دامیان به‌ناوی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی عیراقه‌وه‌ ده‌ركرد.

ئه‌مریكییه‌كان له‌و كاته‌دا هه‌وڵه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی چڕ كرده‌وه‌ بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان تا بڕیاری لێدانی عیراق به‌فه‌رمی ده‌ركه‌ن.

له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دووهه‌زار له‌دوای سێ هه‌فته‌ له‌ده‌ستبه‌كاربوونی جۆرج بوشی كور و هاتنه‌ سه‌ر حوكمی پارێزگاره‌ نوێكان، عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی گه‌ڕان و به‌دواداچونی چه‌كه‌ كۆكوژه‌كان ده‌ربری.به‌جێگیربوونی پارێزگاره‌ نوێكان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و ده‌رچونی بوش به‌سه‌رۆكی وڵات، سه‌دام حوسێن دڵنیا بوو له‌وه‌ی كه‌ لێدان و روخانی زۆر نزیك بوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌ئاسانی و به‌ خێرایی و به‌كه‌مترین قوربانی گه‌یشته‌ به‌غداد. سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌غدادی به‌ته‌واوه‌تی داگیر كرد و سه‌دام حوسێن و كوڕو كه‌س و كاره‌كه‌ی و بڕێك له‌ داروده‌سته‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوورو رۆژئاوای عیراق رایانكرد.

هێزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چه‌ندین ولاتی دیكه‌ی جیهان له‌به‌هاری دووهه‌زارو سێدا دوای چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌كانی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام و له‌باشوره‌وه‌ هاتنه‌ ناوخاكی عیراقه‌وه‌، له‌و هێرشه‌دا سێسه‌د هه‌زارو هه‌شت سه‌د و هه‌شتاو چوار سه‌ربازی هاوپه‌یمانان هاتنه‌ ناو عیراقه‌وه‌و ئه‌مریكا به‌زۆرترین ژماره‌ی سه‌رباز به‌شداری كرد، كه‌به‌ته‌نیا دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق كردو به‌ریتانیاش به‌ چل و پێنج هه‌زار سه‌ربازو كۆریای باشور به‌ سێ هه‌زارو پێنج سه‌د سه‌ربازو ئوسترالیا به‌ دوو هه‌زار سه‌ربازو دانیمارك به‌ دووسه‌د سه‌ربازو پۆڵه‌نداش به‌ سه‌دو هه‌شتاو چوار سه‌رباز به‌شداری هێرشه‌كه‌و روخانی رژێمی دیكتاتۆری عیراقیان كردو له‌ نۆی نیسانی ساڵی دووهه‌زارو سێ ئه‌و رژێمه‌ روخا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi