حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئیسماعیل بێشکچی: کەرکووک باژێره‌كێ کوردستانییە

ئیسماعیل بێشکچی: کەرکووک باژێره‌كێ کوردستانییە

باسنيوز:

ئیسماعیل بێشکچی، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی تورک لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی (بیرهەبەروار)ی تورکی، رایگەیاندووە، دوای هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، پێشمەرگە کەرکووکی پاراستووە و قوربانی بۆ داوە.

ئیسماعیل بێشکچی ئاماژە بەوە دەکات، کە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک تورکمان لە کەرکووک دەژین، کەس ناتوانێ بڵێ کەرکووک شارێکی تورکمانییە، بەڵکو کەرکووک شارێکی کوردستانییە.

ئەو مێژوونووس و بیرمەندە تورکە باس لەوە دەکات، کە بەپێی ئامارەکان، %25ـی دانیشتووانی ئیستەنبوڵ کوردن و لە رەگەزپەرستەکانی نەتەوەکەی دەپرسێ، ”ئایا کورد دەڵێن ئیستەنبوڵ شارێکی کوردستانە؟“.

بێشکچی، کە دۆسێکی دێرینی گەلی کوردستانە، بە پشت بەستن بە راستییە مێژووییەکان و رێژەی دانیشتووانی شاری کەرکووک لە مێژوودا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کەرکووک شارێکی کوردستانییە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای شکست پێهێنانی سوپای عێراق لەسەردەمی سەرۆک وەزـیرانیی نوری مالیکی، داعش نزیکەی نیوەی خاکی عێراق (پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار)ی داگیر کرد.

هەرچەندە هێزێکی زۆری سوپای عێراقی، کە خۆی لە ئۆپەراسیۆنی دیجلە دەبینییەوە لە کەرکووک بوو، بەڵام نەیتوانی خۆی بەرامبەر چەکدارانی داعش رابگرێت و چەکدار و پلەدارەکانی بەرەو بەغدا رایان کرد، بەڵام پێشمەرگە بە خێرایی شارەکەی کۆنتڕۆل کرد و لە داگیرکاریی داعش پاراستی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi