حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارێزگارێ دهۆک: شەرى ژ پەکەکێ قه‌بوول ناکەین و بەرگريێ دکەین

پارێزگارێ دهۆک: شەرى ژ پەکەکێ قه‌بوول ناکەین و بەرگريێ دکەین
باسنيوز:

پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر پەکەکە بیەوێ شەڕی دژی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوا ”قبووڵی ناکەین و بەرگریی لە خۆمان دەکەین“.

رۆژی یەکشەممە 9.4.2017، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، چەکدارانی پەکەکە دەستیان بەسەر زەوی کشتوکاڵی و سەروەت و سامانی هاووڵاتییانی 300 گوندی سنووری پارێزگای دهۆکدا گرتووە و رێگا بە هاووڵاتییان نادەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.

فەرهاد ئەتروشی وێڕای داوای کشانەوە لە پەکەکە، رایدەگەیەنێت، ”جێگەی داخە کورد ببێتە بەربەست لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی گوندی کوردان“ و تا پەکەکەش لەو گوندانە بمێنێت، ”ھیچ جووتیارێک ناتوانێت زەوییەکانی لەو ناوچانە بکێڵێت و سوود لە زەوییەکانی ببینێت، ئەوەیش بە زیانێکی ئابووری گەورە لەسەر پارێزگای دھۆک ھەژمار دەکرێت“.

سەبارەت بە هەڵکەندنی تونێل لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، پارێزگاری دهۆک رایگەیاندووە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان شەڕی دژی پەکەکەی رانەگەیاندووە، ”نازانم پەکەکە بۆ تونێل ھەڵدەکەنێت؟“.

فەرهاد ئەتروشی بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێ شەڕی دژی پەکەکە بکات، رایگەیاندووە، ”ئەگەر تونێلیان بە مەبەستی شەڕکردن دژی ھەرێمی کوردستان لە رێگاکانی نێوان شارو شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کردبێت، ئەوا ئێمەش وەک ئێدارە و وەک خەڵکی ناوچەکە بەھیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین و بەرگری لەخۆمان دەکەین“.

ئەتروشی پێیوایە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، کە ”جێگەی چالاکی سیاسی و سەربازیی ئەوان نییە“ چەندە زیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی لە هاووڵاتییان داوە، هێندەش زیانی لە تەندروستیی دەروونیی هاووڵاتییان داوە و رایگەیاندووە، کە دەبێ لە باشووری کوردستان دەربچن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi