عه‌بادی: ل سه‌ركه‌فتنا داويێ به سه‌ر داعشدا نێزیكبووینه
خه‌ندان
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان نزیكبوونه‌ته‌وه له “سه‌ركه‌وتنی كۆتایی” به‌سه‌ر داعشدا‌و توانایان هه‌یه به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنن.
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هات له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی عه‌بادی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه.
عه‌بادی رایگه‌یاند، له ئێستادا هه‌وڵی ئه‌وان بۆ تێكشكاندنی داعشه‌و و نزیكبوونه‌ته‌وه له “سه‌ركه‌وتنی كۆتایی” به‌سه‌ر داعشدا‌و هێزه عێراقییه‌كان توانای تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و شكستهێنانیان هه‌یه به داعش.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سوریا، عه‌بادی وتی كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تاوانه‌و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌لی سوریادان كه بوونه‌ته قوربانی و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌و ورد ده‌كه‌ن.
لای خۆشیه‌وه، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه نه‌گۆڕاوه‌و كاری له‌پێشینه‌یان تێكشكاندنی داعشه له‌عێراق و ناوچه‌كه‌و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانی عێراق.
باسی له‌وه‌شكرد، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چاودێری دۆخی سوریا ده‌كات و هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سوریاوه به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی