حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكومەتا هەرێما کوردستانێ هەلويستێ خۆ ده‌ربارەی هێرشا ئەمریكا راگەهاند

حكومەتا هەرێما کوردستانێ هەلويستێ خۆ ده‌ربارەی هێرشا ئەمریكا راگەهاند
رووداو – هەولێر

حكومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سووریا راگەیاند و، هیوادەخوازێت ببێته هۆكارێك تاوەکو هێرشی هاوشێوەی خان شەیخوون دووباره‌نه‌بنه‌وه.

لە پەیامێکدا دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا، حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، گه‌لی كوردستان نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری به‌ده‌ست رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه‌ بینیوه‌ و یه‌كێك له‌ نه‌هامه‌تییه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانیش، كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو كه‌ له‌ چه‌ند چركه‌یه‌كدا پێنج هه‌زار كه‌سی كرده‌ قوربانی. ئەگه‌ر ئه‌وكات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردبا و هه‌نگاوی پێویستیان نابا، ده‌كرا ببووایه‌ هۆكارێك تاوەكو ئه‌م جۆره‌ تاوانه نامرۆڤانانه‌ دووباره‌نه‌بنەوه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتووندی هێرشەکەی خان شەیخوون ئیدانەدەکات و هاوخەمی و هاوسۆزیی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەكە دەردەبڕێت: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو بینیمان له‌ سووریا چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی سڤیلی شاری ئیدلب به‌كارهێنرا، ئه‌م تاوانه هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی به‌بیر ئێمه هێنایه‌وه كه‌ له‌ كۆتایی هه‌شتاكانی رابردوودا بەرامبەر به‌ گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدرا.

لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکاش بۆ سەر بنکەی سەربازیی شوعەیرات، بەپێویستی دەزانێت کۆمەڵکەی نێودەوڵەتی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی بكات و هیوادەخوازێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ رێگەگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وه نامرۆڤانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ نراوه، ببێته هۆكارێك تاوەکو تاوانی له‌و جۆره‌ دووباره‌نه‌بنه‌وه، له‌هه‌مان كاتیشدا بەجددی هه‌وڵبدرێت رێگه‌چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و ئاڵۆزی و بارودۆخه‌ ناهه‌موواره‌ی كه‌ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گرتووەته‌وه‌، بدۆزرێته‌وه‌.

وەكو وڵامدانەوەی تاوانی بۆردوومانكردنی شارۆچكەی خان شەیخوونی سووریا بە گازیی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی سووریاوە، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس و برینداربوونی نزیكەی 500 كەسی دیكە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 7-4-2017، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نزیكه‌ی 59 مووشه‌كی تۆماهۆك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنکەی فڕۆکەوانی شعێرات، كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك له‌و بنكه‌یه‌وه‌ هێرشی كیمیایی كرایه‌ سه‌ر هاووڵاتیانی سیڤیل و، نۆ فڕۆكەی سەربازی تێكشكێنران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi