گوتەبێژێ پارتی: ئەڤ ساله گشتپرسی ل باشوورێ کوردستان دێ ئێته ئەنجامدان
رووداو – هەولێر
مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکیتی بڕیاردراوە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجامبدرێت.
مەحموود محەممەد، گوتیشی “بۆ ئەم مەبەستە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ دەکرێت. هەروەها سبەی دووشەممە 3-4-2017 شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکەن”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی راشیگەیاند، ئەم هەفتەیە شاندێکی هاوبەش بۆ هەمان مەبەست دەچێتە بەغدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی