ئەمریکا: زێدهتر ژ 770 ئەندامێن هێزێن ئێمناهييا عێراقێ ل مووسلێ هاتينه کوشتن
رووداو- هەولێر
بەرپرسێکی باڵای سوپای ئەمریکا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێزی ئەمنی عێراقی لە شەڕی موسڵ ئاشکرا کرد و گوتی: “زیاتر لە 770 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە موسڵ کوژراون “.
ژەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە ئەندامانی لیژنەی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی راگەیاند، لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ لە 17ی تشرینی یەکەمی رابردوو دەستیپێکردووە، زیاتر لە 770 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون و زیاتر لە 4600 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڤۆتێڵ، کە فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات، گوتی: “لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەری رۆژهەڵاتی موسڵ 490 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران و تاوەکو ئێستاش لە بەری رۆژئاوای شارەکە 284 کەسیان لێ کوژراون”.
بەڵام هێشتا شەڕی قورس لە رۆژئاوای موسڵ بەردەوامە و دەکرێت ژمارەی سەربازانی کوژراو و برینداری عێراق لەو ناوچەیەی موسڵ زۆر زیاتر بێت.
بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی حکومەت و سوپای عێراق هیچ زانیارییەک دەربارەی ژمارەی هێزە ئەمنییە کوژراو و بریندارەکانی وڵاتەکەیان لە شەڕی موسڵدا ئاشکرا ناکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی