بارزانی لگەل شاندهكێ بالیۆزخانا ئەمریكا ل عێراقێ کۆمبوو
باسنيۆز
ئەمڕۆ شەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کوۆبووەوە دوایین ڕەوشی ناچە عێراق و کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا لەم دیدارەدا باسی بارودۆخی سیاسیی ناوچە و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ.
لەو دیدارەدا سەرۆکی هەریمی کوردستان نیگەرانیی هەرێمی كوردستانی لەبارەی مامەڵەی نابەجێی حكوومەتی عێراقی و خەمساردیی هاوپەیمانان بۆ بەشداربوونی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسەكەدا ڕاگەیاند و گوتی” ئەوە لە حاڵێك دایە كە پێشمەرگە هێزی سەرەكیی شەڕی تیرۆریستانی داعشە و ڕایگەیاند كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو قارەمانانە گیانی خۆی فیدا كردووە و تیرۆریستانی داعشی تێكشكاندووە و ئەوەیش لەپێناو پاراستنی خاك و كەرامەتی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە بەهاكان، بە بێ ئەوەی هیچ لایەك هاوكاریی دارایی پێشكەشی پێشمەرگە كردبێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد “پێشمەرگە دەیان ساڵە لەپێناو قەزییەكی ڕەوا و پاراستنی وڵاتەكەی شەڕ دەكات و بەهای دڵۆپێك خوێنی پێشمەرگە بە هیچ شتێك ناپێورێت.”
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش بارزانی ئەوەی خستەڕوو “كە هۆشیاریی گەلی كوردستان و ڕای گشتی لە ئاستێكی باڵا دایە و سەرباری بوونی ناكۆكیی سیاسی، حزبەكان پابەندی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلی كوردستانن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی