ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌هرا هەرێمێ ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ژ وى قەرزێ ب عێراقێ دئێته‌ دان

به‌هرا هەرێمێ ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ژ وى قەرزێ ب عێراقێ دئێته‌ دانImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

ئەمەریکا بڕیاریداوە کە بەبڕی دووملیاردۆلارھاوکاری عێراق بکات ، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش وبەرگریش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پشکی ھەرێمی کوردستان لەوبرە پارەیە ٢٠٠ملیۆن دۆلارە .

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی بەرگری، ئەمەریکا و عێراق گرێبەستی دووملیار قەرزی سەربازییان لە وەزارەتی داراییدا واژۆ کرد، تا عێراق بتوانێت چەک و تەقەمەنی بکڕێ و، قیستی فڕۆکەکانی ئێف١٦ـیشی پێ بداتەوە؛ لەو قەرزە ٢٠٠ملیۆن دۆلاری بۆ ھێزی پێشمەرگەیە و، ڕاستەوخۆ دەیدرێتێ.”

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری دەیشڵێت: “ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتە ھێزی پێشمەرگە، ھیچ پەیوەندییەکی بە پرۆتۆکۆڵەکەی نێوان ھەرێم و ئەمەریکاوە نییە؛ جا ئەو پارەیە چۆن و بە چیا دەدرێتە عێراق، هەر بەو گوێرەیە دەدرێتە ھەرێمی کوردستانیش.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi