پێشبینیا كۆمكرنا٢ ملیار دۆلاران دئێته كرن بۆ ئاوارەيێن شەرێ داعش
ئاژانسەکان-KDP.info-
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە پێشبينى دەکەن لە کۆنفرانسی ڕۆژی 20ی تەمموز بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریی نێودەوڵەتی، نزیکەی 2 ملیار دۆلار کۆبکەنەوە.
کۆمەکبەخشەکانی ئەم کۆنفرانسە کە شەش ھەفتە زیاترە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، 24 وڵاتن و لەلایەن ئەمریکا،کەنەدا، ئەلمانیا، کوێت، ھۆڵەندا و ژاپۆنەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
بەپێی هەوالێکی ڕۆیتەرز، ئەو ھاوکارییە بۆ ئەو ناوچانەیە کە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن و بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی مرۆییە لەو ناوچانە کە پێویستییان بە قەبارەیەکی گەورە ھاوکارییە، بەھۆی ئەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەی ناوخۆ لە عێراقدا ھەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی