رێكخراوه‌كا ئیسرائیلی ژنێن ئێزدى رزگار دكت
باسنيۆز:
رێكخراوێكی ئیسرائیلی به ناوی “كانیاوه‌كانی هیوا” كه باره‌گاكه‌ی له ئیسرائیله، له‌ژێر ناوی هاوكاری مرۆیی، سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئافره‌ته به‌دیلكراوه ئێزدییه‌كانه له چنگ داعش.
رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌یه‌وه له فه‌یسبووك، بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئامانجی هاوكاریكردنی قوربانیانی تیرۆر و قوربانییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه له باكووری عێراق.
كه‌ناڵی ئاسمانی ئیسرائیل دوو، له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، “لیسا میارا” كه ئافره‌تێكی ئیسرائیلییه ده‌ستی كردووه به رزگاركردنی ئافره‌ته ئێزدییه‌كان له‌ده‌ستی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌و ئافره‌ته، پاره به كه‌سانێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان له چه‌نگ داعشه‌كان رزگار بكه‌ن و بیانگه‌یه‌نێت به ده‌ستی.
له راپۆرته‌كه‌دا، كه 15 خوله‌ك ماوه‌كه‌یه‌تی، میارا ده‌ر ئه‌كه‌وێت له‌ناوچه‌كانی موسڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا به ئۆتۆمبیل ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه كه‌مپێكی ئاواره ئێزدییه‌كان، ده‌چنه نێو بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا زۆرێك له‌و ئافره‌ته ئێزدییانه ده‌ر ئه‌كه‌ون كه له چنگ داعش رزگاریان بووه و ده‌ستخۆشی له رێكخراوه‌كه و رۆڵی “میارا” ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و ئافره‌ته ئیسرائیلییەوە، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (باس‌نیوز)ـی راگه‌یاند :” ئەو خاتوونە چەند جارێك لەوەزارەت سەردانی ئێمه‌ی كردوە و گرنگی زۆر بە ئێزیدیەكان دەدات، ئەوە نزیكەی دوو ساڵە هاتۆتە هەرێمی كوردستان و هاوكاری مرۆیی كچان و ژنانی ئێزیدی دەكات و دەیەوێت ئەوانەی رزگاریان بووە لەدەست داعش بیانگەرێنێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی و فێری ئیشیان دەكات بەتایبەتی ئیشی دەستی”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، گوتیشی :” من لەناو ئەو كۆمەڵگەیەی كەئێزیدیەكانی لێیە و چالاكی ئەم خاتونەی لێیە پرسیارم كرد هەستم كرد زۆر مرۆییانە كاردەكات”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، نزیكەی 6000 كچ و ژنی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە رفێنراون، به‌ڵام توانرا زیاتر لە 3000 یان ئازاد بكرێن، گوتیشی:” بەشی زۆریان بەپارە ئازاد كراون و بەرێوەبەری گشتی كاروباری ئێزیدیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف دەڵێ جگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ كەس پارەی بۆ ئازادكردنی ئەو ئافرەتانە نەداوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی