30 گۆرێن ب کۆم ل شنگالێ هاتينه ديتن و ههتا نۆكه نههاتينه هلدان
رووداو – شنگال
30 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ گۆڕێك هەڵنەدراونەتەوە.
هێشتا دەیان گۆڕی بە کۆمەڵ لەشنگال هەن و هەڵنەدراونەتەوە، خەڵکی شنگالیش داوا دەکەن گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری قەزاکە هەڵبدرێنەوە.
لیژنەی بەجینۆسایدناساندنی دۆسیەی شنگال رایدەگەیێنێت “تەنیا لە شنگال نزیکەی 30 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و بۆ هەڵدانەوەی هەموو گۆڕەکانیش سێ ساڵ پێویستە”.
بەهۆی بێ توانایی لە هەڵدانەوەی گۆڕەکان ئیدارەی شنگال تەنیا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەستنیشانکردوون و نەیتوانیوە گۆڕەکان هەڵبداتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی