ئەمریکا ئامادەيييا خۆ بۆ پالپشتیکرنا پڕۆژێن تایبەت ب گەشەپێدانا ئافرەتان ل كوردستانێ دەربرى
باسنيوز:
ئەمڕۆ شەممە، لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2017 شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوو لە کین گرۆس، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، ئادەم کۆتکن، بەرپرسی کاروباری سیاسی لە کونسوڵخانەکەدا، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کرد، کە لەلایەن پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، پێشوازی کران.
لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا پەخشان زەنگنە، شاندی ئەمەریکای بەگرنگترین کاروچالاکییەکانی ئەنجومەنی باڵای خانمان ئاشنا کرد، بەتایبەتی پلانی ستراتیژی ئەنجومەن لە بواری گەشەپێدانی ژنان و بوارەکانی تواناسازی ئافرەتان لە ھەموو سێکتەرەکاندا، ھەروەھا ئەنجامی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی بۆ ئەمەریکاو بەشداریکردنیان لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی CSW- 61 کە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆڕک بەڕێوەچوو، لەگەڵ شاندی میوان خستە بەرباس.
ھاوکات ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئاماژەی بۆ گرنگی ڕۆڵی ئەمەریکا کرد، لە پاڵپشتی ھەوڵ و کۆششەکانی ئەنجومەن بۆ گەشەپێدانی ڕەوشی ئافرەتان و بوارەکانی تری کارکردنی ئەنجومەنی باڵای خانمان، ھەروەھا لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا بۆ ئەنجامدانی چالاکی و پرۆژەی ھاوبەش، لەو پرسانەی پەیوەندیان بە گەشەپێدانی ڕەوشی ژنانەوە لە کوردستاندا ھەیە.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پاڵپشتی پڕۆژەکانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، لە گشت ئەو پرسانەی پەیوەندییان ھەیە بەگەشەپێدانی ڕەوشی ژنان، نەھێشتنی توندوتیژی و ھێنانەدی مافەکانی ژنانی کوردستان لە گشت بوارەکاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی