ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆك بارزانی د یادا 35 ساڵيا ئه‌نفالێن به‌هدينان دا:دوژمن و تاوانباران باجا شاشیێن خۆ دا

سه‌رۆك بارزانی د یادا 35 ساڵيا ئه‌نفالێن به‌هدينان دا:دوژمن و تاوانباران باجا شاشیێن خۆ دا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 35 ساڵەی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو زوڵمانە بکاتەوە کە دەرحەق بە میللەتەکەمان کراون.

سەرۆک بارزانی دەڵێت، “ئامانجی ئەو كردەیە شكاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕیی بادینان بوو، بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی رەوا بوو و هەرگیز لە بەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكاریانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا. ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا. ئەمە وانەیەكی گەورەیە بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان.”

سەرۆک مەسعود بارزانی جەخت لەوە دەكاتەوە، “دەبێت دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكاتەوە كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە.”

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی 35 ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە درێژەی ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانەی لە سەدەی ڕابردوو دژی کوردانی فەیلی و ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە و شوێنەكانی تر ئەنجام درا، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی ڕووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و ڕاگواستن كردەوە.

حكوومەتی ئەو كاتی عێراقی بەبەرچاوی جیهان سەدانهەزار سەرباز و چەكی تۆقێنەری لەدژی دانیشتوانی بێتاوانی بادینان بەكار هێنا. ئامانجی ئەو كردەیە شكاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕیی بادینان بوو، بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی ڕەوا بوو و هەرگیز لەبەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكاریانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا. ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا. ئەمە وانەیەكی گەورەیە بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان.

لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرین و جەخت لەوە دەكەینەوە دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكات كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi