كانونی یه‌كه‌م 07, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا هەڵدانا گۆڕێن ب کۆم يێن ئەنفالکريان ڕاگرت

بەغدا هەڵدانا گۆڕێن ب کۆم يێن ئەنفالکريان ڕاگرت

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ماوەی 4 ساڵە 171 رووفاتی ئەنفالکراوان لە دادپزیشکی بەغدا ماونەتەوە، حکومەتی عێراق هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەی راگرتووە و ئێستا ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەبەردەم مەترسیی ونبوون و شێواندان کە سەرجەمیان گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانی کوردن.

شوان محەممەد رۆستەم، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، گوتی، “ماوەی 4 ساڵە 171 رووفاتی ئەنفالکراوانی کورد لە دادپزیشکی بەغدا لە بەفرگردان و تائێستا نەگەڕێندراونەتەوە، حکومەتی عێراق دەڵێت: ‘پارەمان نییە پشکنینی DNA بۆ رووفاتەکان بکەین’ و هەتا ئەو پشکنینەش نەکرێت رووفاتەکان ناگەڕێنەوە.”

شوان محەممەد ئاماژەی بەوەدا، گرفتێکی دیکەی مانەوەی ئەو رووفاتانە لە دادپزیشکی بەغدا ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بەوهۆیەوە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەی راگرتووە، چونکە دەڵێن جێگەیان نییە رووفاتی دیکە وەربگرن و ئێستا ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەبەردەم مەترسیی شێوان و ونبووندان و سەگ و ئاژەڵی بەرەڵا لێیان نزیک کەوتوونەتەوە.

ئەو گوتانەی شوان محەممەد رۆستەم لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە، 21-08-2023، بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، کەسایەتی، رێکخراو و چالاکڤانانی بواری جینۆساید لە کەرکووک گردبوونەوە و داوای گەڕاندنەوەی رووفاتی 171 ئەنفالکراویان کرد.

هێمن کامیل، یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کەرکووک راگەیێندراوی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی خوێندەوە و گوتی، “وەکو کەسوکاری ئەنفالکراوان، رێکخراو و چالاکڤانان داوای گەڕاندنەوەی بەپەلەی 171 رووفاتەکەمان دەکەین.”

ئەو 171 رووفاتە کە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری سەماوەی باشووری عێراق دەرهێندرابوون، بە گوتەی هێمن کامیل، “سەرجەمیان ژن و منداڵن و ناسنامەکانیشیان لەلایەن دادپزشکیی بەغداوە ئاشکرا کراون.”

هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی نەگەڕاندنەوەی رووفاتەکان گوتی، “لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەڵێن لە یاسای بودجەدا هیچ بڕەپارەیەک بۆ پشکنین و گەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە تەرخان نەکراوە، بۆیە ناتوانن پشکنینی DNA بکەن.

بەگوتەی کاروان یاروەیس، ئەوان چەند جارێک سەردانی دادپزیشکیی بەغدایان کردووە و لەم چەند رۆژەی رابردووشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و داوایان کرووە سەرۆکوەزیران هاوکاربێت لە چارەسەری کێشەی مانەوەی ئەم رووفاتانە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گەڕاندنەوەیان.

لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام یەکێک لە داواکارییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەوەیە کە دەست بە وەرگرتنی سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێت و کار بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە بکرێت کە دۆزراونەتەوە و حکومەتی عێراقیش لە گەڕان و پشکنین بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکە بەردەوام بێت.

لە پڕۆسەی ئەنفالی باشووری کوردستاندا لە لایەن دەسەڵاتی بەعسی عێراقەوە لە ساڵی 1980 بۆ 1988، زیاتر لە 182 هەزار هاونیشتمانی ئەنفالکران کە زۆرینەیان لە دەڤەری گەرمیان بوون؛ تاوەکو ئێستاش کەمتر لە چوار هەزار رووفاتیان گەڕێندراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi