ته‌مموز 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی رەزامەندی ل سەر تەرخانکرنا سێ ملیار دیناران بۆ دەرمان و پێتڤيێن تووشبوويێن تالاسیمیايێ دا

مەسرور بارزانی رەزامەندی ل سەر تەرخانکرنا سێ ملیار دیناران بۆ دەرمان و پێتڤيێن تووشبوويێن تالاسیمیايێ دا

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی تالاسیمیا لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: “لە سۆنگەی بەرپرسیارەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 2 ملیار و 871 ملیۆن و 698 هەزار دینار، بە مەبەستی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبوانی تالاسیمیا لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).”

ئاماژی بەوەش كراوە، بڕی ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دینار بۆ پارێزگای هەولێر، ملیارێک و 66 ملیۆن و 375 هەزار دیناریش بۆ پارێزگای سلێمانی و بڕی 738 ملیۆن و 948 هەزار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک. جەختیش كراوەتەوە كە ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی پەیوەندیدار بە پارێزگاکە خەرج دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi