نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێله‌كا بهێز يا باران بارينێ دێ كوردستانێ ڤه‌گرت

پێله‌كا بهێز يا باران بارينێ دێ كوردستانێ ڤه‌گرت

باسنيوز:

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی دیکەی بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکەی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11/3/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “ئەگەر ھەیە لە رۆژی سێشەممەوە 14ی ئەم مانگە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت کە لە وڵاتی سووریاوە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ دەبێتەو”.

ئەوەشی خستووەتە روو: “سەرەتا لە رۆژی سێشەممە 14ی مانگ لە سنووری پارێزگای دھۆک کاریگەری دەبێت بە بارانبارینی پچر پچر و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکەشدا بە تاوە بارانی بەخور و بەلێزمە، دواتر بۆ رۆژی چوارشەممە 15ی مانگ ئەگەر ھەیە حاڵەتەکە بەھێزترببێت بەتایبەت لەسەر سنوری پارێزگای دھۆک بە چالاکبوونی ھەورە تریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر کە لەھەندێ ناوچەی سنوورەکەدا ببێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، دوا بەدوای ئەوە ھەر لەرۆژی چوارشەممە کاتە جیاوازەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کاریگەری فراوانتر دەبێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای کەرکووک، سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیان بە تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە بەرێژەی جیاواز لەھەر ناوچەیەکدا کاریگەری دەبێت”.

ئاماژەشی بەوەداوە: “بۆ رۆژی پێنجشەممە 16ی مانگ کاریگەری بارستە ھەوا شێدارەکەی باشور کەمدەبێتەوە و سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەگاتە ناوچەکانمان کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi