داشكاندن له كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران و زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دڵنیایی ده‌داته سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی كه ده‌رفه‌تی خوێندیان له زانكۆ حكومییه‌كان له‌رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه بۆ ده‌رخسێنێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به كوردستان24ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه بۆ كاراكردنی زانكۆلاین و پلانی زانكۆكانیش بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای ئاماده‌كردنی “یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد” بۆ گشت ده‌رچووانی پۆلی 12 و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر قوتابیان له قوتابخانه‌كانیان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆكان ده‌كرێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی داوای له ده‌رچووانی پۆلی 12 و كه‌سوكاریانكرد په‌نا نه‌به‌نه به‌ر سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین، به‌ڵكو له گشت زانكۆ حكومییه‌كاندا مه‌ڵبه‌ندی راوێژكاری كراوه‌ته‌وه، به‌بێ به‌رامبه‌ر هاوكاری ده‌رچووان ده‌كه‌ن له پێدانی زانیاری و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆكان.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زاسنتی دڵنیایی ده‌داته سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی، كه ده‌رفه‌تی خوێندنی یه‌كسان و هه‌لی وه‌رگرتنیان له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رخسێندرێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردووش ده‌رفه‌تی خوێندنی به‌رێژه‌ی 100% بۆ ده‌رچووان ره‌خساندووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كرێی خوێندن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی روونیكرده‌وه، كه بۆ ئه‌مساڵیش به‌رێژه‌ی 45% داشكاندن له كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌رده‌وام ده‌بێت و له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش به‌پێی ده‌رئه‌نجامی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان، داشكاندن له كرێی خوێندن ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی خوێندنی باڵا له زانكۆكانی كوردستان، عه‌باس ئه‌كره‌م باسی له‌وه‌كرد، دوای په‌یه‌ندكردنی رێنماییه‌كانی خوێندنی (دكتۆرا، ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا)، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستییه‌وه، داوا له‌سه‌رجه‌ك زانكۆكان كراوه پلانی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكه‌ن و دوای واژووكردنی رێنماییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائعی كوردستان و دواتریش په‌سه‌ندكردنی پلانی زانكۆكان، له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ده‌ست به رێكاره‌كانی دیكه ده‌كرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندن بۆ قوتابیانی زانكۆ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو (107.216) قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییه‌كان كرد به هه‌موو لقه‌كانی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی.
له‌و ژماریه‌شدا (39.873) قوتابی ده‌رچوون كه ده‌كاته 39.3%ی رێژه‌ی ده‌رچوون، به‌شێوه‌یه‌ك له لقی زانستی (26.009) و له لقی وێژه‌یی (12.714) و له لقه‌كانی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی (1.150) قوتابی ده‌رچوون، كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن داواكاری وه‌رگرتن بۆ زانكۆكان له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 60 هه‌زار قوتابی له سه‌رجه‌م كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كان وه‌رگیران به‌رێژه‌ی 100%ی ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی